دیدار

ساڵانێک بوو له‌پێناو دیدارێکت سه‌ری خۆم هه‌ڵگرتبوو و هه‌ر پێت نه‌ده‌گه‌یشتم.. تینووی ته‌نیا دیدارێکت بووم و ڕۆژ نه‌بوو نه‌توێمه‌وه. ناڵه و نزام گوێی خودای کاس کردبوو.
له‌ئاکامدا ئه‌مشه‌و غافڵگیرت کردم و به پێی خۆت هاتیه لام. چه‌ند سه‌عاتێک، یان نازانم ڕه‌نگه چه‌ند ساتێک پێکه‌وه بووین.. چ به‌خته‌وه‌رییه‌ک بوو خودایه! به‌ڵام مخابن له‌پڕ له خه‌و هه‌ستام.. خۆزگه‌مه قه‌ت هه‌ڵنه‌ستابام.
ئێستا که هه‌ستاوم، ده‌مهه‌وێ چه‌شنی "ستریندبێری" سوپاست بکه‌م که سه‌ردانت کردم و ده‌روونی ویشکت ئاوه‌دان کردمه‌وه...
+ نوشته شده در Tue 11 Jan 2011 ساعت 23:42 توسط كـریــم تــاقــانـه
|
" ئه‌وه‌ی که دوێنێ نووسیم، ئه‌مڕۆ نایخوێنمه‌وه و سبه‌ینێیش ئه‌مه ناخوێنمه‌وه. من ده‌نووسم هه‌تا ده‌ستم بجووڵێنم، بیرم هه‌ر خۆی بۆ خۆی ده‌جووڵێ؛ ده‌نووسم هه‌تا سه‌عاتێکی بێخه‌وی بکوژم." دوکتۆر گلاس