ڕۆمانی "جه‌للاد " کرایه کوردی!
ڕۆمانی "جه‌للاد " به "کوردی" ته‌رجه‌مه کرا!
که‌ریم تاقانه
له سوێدییه‌وه کردوویه به کوردی
فه‌رهاد شاکه‌لی
پێشه‌کیی بۆ نووسیوه
په‌ر لاگێر کڤیست ساڵی 1933 سه‌فه‌رێک به وڵاتانی ئورووپایی‌دا ده‌کا و به دوو چاوی خۆی ده‌بینێ چۆنا و چۆن نازیسم و فاشیسم گه‌شه‌یان کردووه. په‌ر، کاتێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه سوێد، کورته ڕۆمانی "جه‌للاد" ده‌نووسێ. ئه‌م ڕۆمانه له دوو به‌ش پێک هاتووه. له به‌شی یه‌که‌مدا، جه‌للاد وه‌ک هێزی شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی، له زه‌مه‌نێکی مێژووییی نادیاردا، له میوانخانه‌یه‌ک له په‌نای مێزیکدا کڕ و کپ لێی دانیشتوو‌ه و گوێ له‌و خه‌ڵکه ده‌گرێ که باسی هێزی شه‌ڕ و ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن. له به‌شی دووه‌مدا، جه‌للاد له ڕیستۆرانێکی مۆدێڕندایه، ئۆرکێسترایه‌ک مووزیکی جاز لێ ده‌دا و خه‌ڵکێکی ئێجگار زۆر دانیشتوون. لێره‌ش جه‌للاد کڕ و کپ و بێده‌نگ لێی دانیشتوو‌ه، چاو ده‌گێڕێ و گوێ ده‌گرێ و قسه ناکا. ڕه‌شپێسته‌کان مووزیک ڕاده‌گرن و ده‌یانه‌وێ له هه‌لێکدا بحه‌سێنه‌و‌ه و خواردن بخۆن. ئێره بڕ بڕه‌ی پشتی ڕۆمانه‌که‌یه.. لێره‌دایه که ڕه‌گه‌زپه‌رستی، به گشت جۆره‌کانیه‌وه، به‌رجه‌سته ده‌بێ و سه‌ر هه‌ڵده‌دا و جه‌للادیش له دواییدا دێته قسه. په‌ر لاگێرکڤیست به نووسینی "جه‌للاد" زه‌نگێکی مه‌ترسیداری لێ دا.. هونه‌ری گێڕانه‌وه که له "جه‌للاد"دا براوه‌ته کار و پاشان په‌یامی نووسه‌ر، وای کردووه که "جه‌للاد" هه‌میشه به زیندوویی وه‌مێنێ و کۆن نه‌بێ. بۆیه به دڵنیایی‌یه‌وه ده‌ڵێم که ئێستا ڕه‌نگه له هه‌موو کاتێک زیاتر، "جه‌للاد" بۆ کتێبخانه‌ی کوردی پێویست بێ .. بێگومان له‌وه‌ش دڵنیام که ئه‌م ڕۆمانه شایانی ئه‌وه‌یه چه‌ندین جار بخوێنرێته‌وه.
" ئه‌وه‌ی که دوێنێ نووسیم، ئه‌مڕۆ نایخوێنمه‌وه و سبه‌ینێیش ئه‌مه ناخوێنمه‌وه. من ده‌نووسم هه‌تا ده‌ستم بجووڵێنم، بیرم هه‌ر خۆی بۆ خۆی ده‌جووڵێ؛ ده‌نووسم هه‌تا سه‌عاتێکی بێخه‌وی بکوژم." دوکتۆر گلاس