فێدێریکۆ گارسییا لۆرکا
فێدێریکۆ گارسیا لۆرکا
وه‌رگێڕان: که‌ریم تاقانه
ئاوێنه
ئه‌نگوستیله خشپیلانه‌که‌م
که له زێڕ بوو
له ئاوێنه‌که‌دا بێ سه‌ر و شوێن.
(ئه‌وه‌ی من ده‌مهه‌وێ بیڵێم
ئه‌وه‌یه که
ئه‌نگوستیله قه‌ت له گۆڕێ‌دا نه‌بوو)
له ئاوێنه‌کاندا
ئه‌وه‌ی بوونی نییه
بێ سه‌ر و شوێن ده‌بێ.
ئه‌نگوستیله خشپیلانه‌که‌ی من له زێڕ بوو
یا له خۆر یا له گوڵه مینا؟
چ ژنێک به دیاری پێی دام؟
پرسیار ڕوو به ڕووی ئاوێنه‌که‌م ده‌که‌مه‌وه.
ته‌نانه‌ت ... ئه‌گه‌ر... من
هیچ ئاوێنه‌یه‌کیش شک نه‌به‌م!
لایه لایه بۆ ئاوێنه خه‌واڵووه‌که
بنوو.
مه‌ترسه له‌و نیگا عه‌وداڵه.
بنوو.
نه په‌پووله و
نه وشه و
نه ئه‌و ترووسکاییه لاوازه‌ی
به کونی کلیله‌که‌دا دێ
نا‌توانن زه‌فه‌رت پێ ببه‌ن.
بنوو.
ئه‌وه‌ی له دڵی خۆمدا ده‌یبینم
له تۆشدا ده‌یبینم،
ئاوێنه‌که‌م.
باخێک که له‌وێدا ئه‌وین
چاوه‌ڕێم ده‌کا.
بخه‌وه و ترست نه‌بێ،
به‌ڵام ڕا به
ئه‌و کاته‌ی دوایین ماچ
له سه‌ر لێوه‌کانم ده‌مرێ.
سه‌ره‌تا
ئاده‌م و حه‌وا.
ماره‌که
ئاوێنه‌که‌ی کرده هه‌زار
پارچه‌وه،
سێوه‌که‌ش
به‌رد بوو.
کونجێک له ئاسمان
ئه‌و ئه‌ستێره کۆنه
چاوه کز و تاریکه‌کانی ده‌نووقێنێ..
ئه‌و ئه‌ستێره تازه‌یه
ده‌یهه‌وێ سێبه‌ر ڕه‌نگ بکا،
به ڕه‌نگی شین.
(له‌و لێڕه‌واری سنه‌وبه‌ره کوێستانییه‌دا
گۆڵ‌ئه‌ستێره ده‌دره‌وشێنه‌وه)
گۆرانییه شێته‌که
دایه،
جه‌سته‌یه‌کم پێ بده له زیو.
کوڕم،
ئاخر له سه‌رمان ڕه‌ق هه‌ڵدێی.
دایه،
جه‌سته‌یه‌کم پێ بده له ئاو.
کوڕم،
ئاخر له سه‌رمان ڕه‌ق هه‌ڵدێی.
دایه،
بمکه به نه‌خشی سه‌رینه‌که‌ت.
ئه‌مه‌یان به‌ڵێ!
له‌گه‌ڵت هه‌م.
پێچ پێچوکه
ئه‌م ڕێگایه
به بێ مرۆڤ.
ئه‌م ڕێگایه.
ئه‌م سیسرکه
به بێ ماڵ.
ئه‌م سیسرکه.
ئه‌م زه‌نگۆڵه‌یه‌ش
که سه‌ر خه‌و ده‌شکێنێ.
ئه‌م زه‌نگۆڵه‌یه...
ڕ‌ه‌نگه‌کان
ڕه‌نگی مانگ
له ئاسمانی پاریس‌دا
و‌ه‌نه‌وشه‌یی و
له شاره مردووه‌کاندا، زه‌رد.
له هه‌موو حیکایه‌ته‌کاندا
مانگێک هه‌یه، سه‌وز
مانگێک له ته‌ونی جاڵجاڵۆکه و
له په‌نجه‌ره‌ی شکاو.
له بیابانه‌کانیشدا
گه‌رم و گوڕ و له ڕه‌نگی خوێن.
به‌ڵام مانگی سپی
مانگی ڕاسته‌قینه،
هه‌ر به ته‌نیا به سه‌ر گۆڕستانی
کڕ و کپی دێهاته‌کاندا د‌ه‌دره‌وشێته‌وه.
" ئه‌وه‌ی که دوێنێ نووسیم، ئه‌مڕۆ نایخوێنمه‌وه و سبه‌ینێیش ئه‌مه ناخوێنمه‌وه. من ده‌نووسم هه‌تا ده‌ستم بجووڵێنم، بیرم هه‌ر خۆی بۆ خۆی ده‌جووڵێ؛ ده‌نووسم هه‌تا سه‌عاتێکی بێخه‌وی بکوژم." دوکتۆر گلاس