وڕێنه..
وڕێنه
له ژیاندا قه‌ت نه‌گیرساومه‌ته‌وه و هه‌میشه له هاتن و چووندا بووم.
زۆرجار گوتوومه و با لێره‌شدا بیڵێمه‌وه که ئه‌گه‌ر کتێب و دنیای سه‌ر سه‌وز و له هه‌مان کاتدا تاریکی ئه‌ده‌بیات په‌ناگه‌م نه‌بوایه، زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بوو به‌رگه‌ی ئه‌م ژیانه بگرم.
زۆرم کتێب کڕیون و ناچار له هاتن و چوونه‌کانمدا لێره و له‌وێم به جێ هێشتوون بێ‌ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی خوێندنه‌وه‌یانم بۆ ڕه‌خسابێ؛ ئێستا بیریان ده‌که‌م.. بیری باش و خراپیان (ئه‌گه‌ر خراپیان تێدا هه‌بێ).
لێره‌ش وا خه‌ریکه تێهه‌ڵده‌چمه‌وه و کتێب ده‌کڕم.. کتێب ده‌کڕم و ده‌زانم ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ناڕه‌خسێ هه‌موویان بخوێنمه‌وه.. به‌ڵێ، خۆ قه‌راریش نییه هه‌موو کتێبێک بخوێنرێته‌وه.
هه‌میشه ئه‌و قسه‌یه‌ی دایکمم له بیره که ده‌یگوت: " ئاخر کوڕم ئه‌و هه‌موو کتێبه‌ت بۆ چییه؟ خۆ تۆ هه‌ر ناچاری به جێیان بێڵی.."
من مه‌حکوومم به‌وه که کتێبه‌کانم به جێ بێڵم.
ئه‌گه‌ر که‌سێک له کتێبه‌کانم ورد بێته‌وه، ڕه‌نگی غه‌ریبیم ده‌بینێ که له‌سه‌ر ڕوخساری یه‌ک به یه‌کیان نه‌خشی به‌ستووه.
ده‌زانم له درێژه‌ی هاتن و چوونه‌کانمدا ئه‌م کتێبانه‌ی ئێره‌ش به جێ دێڵم و فریای ئه‌وه‌ش ناکه‌وم ته‌نانه‌ت، به دڵی خۆم، ده‌ستێکی پڕ له سۆز به گه‌ردن و هه‌ناویاندا بێنم.
وه‌ک ڕۆژیش لێم ڕوونه که ڕۆژێک بیری کتێبه‌کانی ئێره‌م ده‌که‌م و دڵم بۆیان ته‌نگ ده‌بێ...
" ئه‌وه‌ی که دوێنێ نووسیم، ئه‌مڕۆ نایخوێنمه‌وه و سبه‌ینێیش ئه‌مه ناخوێنمه‌وه. من ده‌نووسم هه‌تا ده‌ستم بجووڵێنم، بیرم هه‌ر خۆی بۆ خۆی ده‌جووڵێ؛ ده‌نووسم هه‌تا سه‌عاتێکی بێخه‌وی بکوژم." دوکتۆر گلاس