هـه‌وه‌ڵ قـسه‌م ..
هـه‌وه‌ڵ قـسه‌م لـه‌گه‌ڵ ئـێـوه منداڵان
نه‌سیم خـاكسـار
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: كه‌ریم تـاقـانـه
ئێمه له دنیایه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگدا ده‌ژین. دنیایه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، به‌ڵام خۆشه‌ویست و له‌به‌ردڵان. له دنیایه‌كدا ده‌ژین كه ئه‌گه‌ر بیری لـێ‌بكه‌ینه‌وه و لێی ورد بینه‌وه، هه‌م دڵخۆش ده‌بین هه‌م خه‌مبار، هه‌م دڵگه‌رم ده‌بین، هه‌م دڵته‌نگ. جاری وا هه‌یه ئه‌وه‌نده به نه‌وازشتی هه‌تاو دڵخۆش و شاگه‌شكه ده‌بین، ئه‌و ڕۆژه هه‌تا ئێواره گۆرانی ده‌چڕین، ده‌ستی یه‌كدی ده‌گرین و هه‌ڵده‌په‌ڕین. شه‌ویش به‌وردی چاو به ئاسماندا ده‌گێڕین و بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك كه له‌وانی دیكه گه‌شتر بدره‌وشێته‌وه،خه‌و له خۆمان حه‌رام ده‌كه‌ین.. چێژ له دیتنی مانگ وه‌رده‌گرین و به سه‌یری ئاسمانی ڕوون و بێ‌گه‌ردی به‌ره‌به‌یان ته‌واو دڵشاد ده‌بین. له‌م ساتانه‌دا، چاو له هیچ شتێ كل ناكه‌ین، وه‌ك بڵێی ئه‌و دڵخۆشی و به‌خته‌وه‌رییه‌مان قه‌ت ته‌واو نابن. به‌ڵام جاروبار وا هه‌ڵده‌كه‌وێ ئه‌وه‌نده خه‌مبار و دڵته‌نگ ده‌بین كه دنیا وێڕای گه‌وره‌یی و به‌رفراوانیی، له پێش چاوماندا بچووك ده‌بێته‌وه، وه‌ك بڵێی هیچ شتێ نییه دڵمان خۆش بكا؛ نه پیاسه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی باش له حه‌وشه‌ی قوتابخانه، نه هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز و یاریكردن، نهحیكایهتگێڕانهوهی دایه و.. نه دڵسۆزیی باوه.. وه‌ك بڵێی مرۆڤ و دار و به‌رد و گشت ئه‌و شتانه‌ی خۆشحاڵیان ده‌كردین و شه‌وق و زه‌وقیان پێ ده‌داین، ترووسكه‌ی شادی و به‌خته‌وه‌رییان تێ‌دا كوژاوه‌ته‌وه و چیدی ئه‌و هێز و توانایی‌یه‌یان نه‌ماوه بۆساتێكیش بێ، سه‌رقاڵمان بكه‌ن و بزه‌و خه‌نده‌مان وه‌سه‌ر لێوان بخه‌ن، یاخودتووشی دڵه‌ڕاوكێ و سه‌رسامیمان بكه‌ن. ئه‌رێ به‌ڕاست بۆ له دنیادا خه‌م و ژیان هه‌یه؟. بۆ دوو جۆره قوتابی له قوتابخانه‌كه‌ی ئێمه‌دا ده‌بینرێ؟ جۆرێك له‌و قوتابییانه جل‌و به‌رگه‌كانیان دڕاوه، ڕوومه‌تیان زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه و تاقه‌تی گه‌پ و گاڵته‌یان نییه.. چاوه‌ڕوانن كاتی قوتابخانه ته‌واو بێ تا له بازاڕ و كۆڵاناندا بنێشت و هه‌ڵوا، یان بلیتی "بهختتاقیكردنهوه" بفرۆشن.. ئه‌و جۆره منداڵانه بێ ئه‌وه‌ی گه‌وره بووبن، وه‌ك مرۆڤی گه‌وره به ئاره‌قه‌ی نێوچاوانیان بژیوی ماڵه‌وه ده‌ردێنن. جۆری دووه‌میان هه‌ر ڕۆژه‌و ده‌ستێ جل و به‌رگ له‌به‌ر ده‌كه‌ن. مامۆستا نازیان ده‌كێشێ. به‌رپرسی قوتابخانه نازیان ده‌كێشێ. ئه‌م جۆره قوتابییانه له‌به‌ر كۆكه‌یه‌كی ئاسایی، یان له‌به‌ر سووكه‌پژمه‌یه‌ك حه‌وتوویه‌ك له جێ‌دا ده‌یانخه‌وێنن.. له‌بارترین جل و به‌رگیان له‌به‌ره.. به ماشێنی تایبه‌تی بۆ قوتابخانه‌یان دێنن.. ده‌چنه سینه‌ما، سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن، خواردنی باش ده‌خۆن و هیچ گیر و گرفتیان له ژیاندا نییه. ئه‌ی بۆ ده‌بێ ژنی پیر و په‌ككه‌وته له سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قام و كۆڵاناندا شه‌وانی سارد و سڕی زستان به له‌رزه له‌رزو دانه‌چۆقه ببه‌نه سه‌ر؟. داخۆ بۆ ده‌بینین دایكانی گه‌نج، منداڵانی ساوایان له باوه‌ش گرتووه و شه‌و و ڕۆژ سواڵ ده‌كه‌ن؟. ئه‌رێ به‌ڕاست بۆ هه‌ژاری له دونیادا هه‌یه؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بێ قبووڵ بكه‌ین كه ئێمه له دنیایه‌كدا ده‌ژین پڕه له شتی ڕه‌نگاوڕه‌نگ. باش و خراپ، زاڵم و زوڵملێكراو، شه‌ڕ و ئاشتی، هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی.. هه‌مووی ئه‌مانه له په‌نای یه‌ك و له نێزیكی یه‌كدیدا ده‌بینرێن. ئێمه هیچكاممان ئاگاداری هاتنه دنیا و سه‌رده‌می منداڵیی خۆمان نین. پاشان ئه‌وانه‌ی له خۆمان گه‌وره‌ترن، پێمان ده‌ڵێن و تێمانده‌گه‌یه‌نن كه له كاتی له دایكبوونماندا كچێك یان كوڕێكی چووكه بووین و توانای قسه كردنمان نه‌بووه، توانای ڕێ‌كردنمان نه‌بووه، گاگۆڵكه‌مان كردووه. هه‌روه‌ها پێمان ده‌ڵێن كه ئه‌گه‌ر گاڵته‌یان له‌گه‌ڵ كردباین، ده‌زه‌قینه‌وه و ئه‌گه‌ر به ته‌نیا جێیان هێشتباین، ده‌گریاین. به‌ڵام كه ورده ورده پێ‌گه‌یشتین و توانیمان له سه‌ر پێی خۆمان ڕابوه‌ستین، هاو پێی دایك و بابمان چووینه شه‌قام و كۆڵانان. دیمه‌نی دیكه‌مان دیت. ماڵی دیكه و مرۆڤی دیكه‌مان چاو پێ‌كه‌وت، ده‌نگی جیاوازمان گوێ لـێ بوو، ده‌نگێک كه له ورته ورتی نێو ماڵی خۆمان نه‌ده‌چوو. وه‌ك بڵێی به گه‌وره‌بوونی ئێمه، دنیا گه‌وره‌تر بۆته‌وه و مرۆڤیش فره‌تر بوون. ته‌نیا كه‌سێ كه ئێمه له سه‌ره‌تادا ده‌مانناسی، "دایه" بوو. له‌گه‌ڵ جووڵه و بزووتنی وی، نیگامان وه‌رده‌سووڕا و به‌دووركه‌وتنه‌وه‌شی دڵمان ده‌كه‌وته ته‌په ته‌پ. ئه‌و ته‌ڕ و وشكی ده‌كردین. ئێمه‌زۆر پێویستیمان پێی هه‌بوو. پاشان تێگه‌یشتین كه خوشك و برامان هه‌یه. دواتریش له‌گه‌ڵ منداڵانی گه‌ڕه‌ك و كاتێكیش نراینه به‌ر خوێندن، له‌گه‌ڵ منداڵانی دیكه بووینه ناسیاو.. بووینه ناسیاوی ئه‌و منداڵانه‌ی له شوێنانی دووره‌وه ده‌هاتن، بووینه ناسیاوی ئه‌و منداڵانه‌ی قسه و باس و خوازی نوێیان پێ بوو و شتی نوێیان ده‌زانی، بووینه ناسیاوی ئه‌ومنداڵانه‌ی ئێمه‌یان پێشتر نه‌دیتبوو. ئه‌م شتانه ورده ورده چاو و گوێی پێ كردینه‌وه و هه‌ستمان كرد ژیان وه‌ك دارێك وایه گه‌شه ده‌كاو پته‌و و ئه‌ستوور ده‌بێ. گوڵ ده‌گرێ. مێوه ده‌به‌خشێ. ئێمه ڕۆژێك ده‌بینین لاسکی ناسكی نه‌مامێك پاڵی به دیواره‌وه داوه، به‌ڵام چه‌ند مانگ دواتر سه‌یر ده‌كه‌ین ئه‌و نه‌مامه بۆته دارێك و له دیوار سه‌ركه‌وتووه و لق و گه‌ڵای، كۆڵانی له‌به‌ر گرتووه. ئه‌و داره كاتێ كه چووكه بوو، به ده‌ستی منداڵی ماڵه‌وه هه‌راسان بوو، ئێستاش كه له دیوار سه‌ركه‌وتووه، منداڵی گه‌ڕه‌ك، ڕێبواران، خۆره‌تاوی تیژی هاوین، زریان و ته‌پ و تۆز، ژیواریان لـێ تاڵ كردووه. لێره‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم، ژیانی ئێمه بۆ هه‌میشه یه‌ك شێوه و یه‌ك بیچم نییه. ژیان مه‌مك خواردنه، له سه‌ر پێ وه‌ستانه. ژیان یاریكردنه له‌كۆڵاناندا و، چوون بۆ قوتابخانه‌یه. ئیدی به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی هه‌یه. خۆمان ئێستا له ته‌مه‌نی (10) یا (14) ساڵی داین؛ بێگومان ڕۆژێك دێ له هه‌یوانی ماڵدا ڕوو به هه‌تاو دانیشتووین. ده‌ست به ڕیشی سپی و خه‌نه‌یی، یان قژی ناسكی زۆر چه‌رمووماندا دێنین و له‌مه‌ڕ سه‌رده‌می ڕابوردوو ده‌دوێین. ده‌بینین له‌هه‌ركام له‌و قۆناغانه‌ی ڕابوردوودا بیره‌وه‌ریمان هه‌یه، هه‌ڵكه‌وتی وامان بۆ پێش هاتووه كه پێوه‌ندی به قۆناغێك له ژیانه‌وه هه‌یه. قۆناغێكی تایبه‌تی له‌ته‌مه‌نی مرۆڤ كه تێیدا له دایك ده‌بێ، ده‌ژی و ده‌مرێ. كه‌وابوو، گرینگ‌ترین شت ئه‌وه‌یه بزانین ئێمه ئه‌مێستاكه ده‌توانین سه‌ر به كامه قۆناغ له ژیاندا بین. ئه‌گه‌ر زانیمان و ئه‌گه‌ر توانیمان باشی تێ‌بگه‌ین، باشی ببینین و باشی سه‌یربكه‌ین، واته ئه‌گه‌ر دزێوی، جوانی، چاكه و خراپه، ڕاستی و درۆیمان بۆ ده‌ركه‌وت، ڕه‌نگه دواتر بتوانین مرۆڤی چاك بین، مرۆڤی دڵسۆز بین، مرۆڤی زانا و تێگه‌یشتوو بین. نه‌ك وه‌كوو ئه‌و جۆره مرۆڤانه كه ده‌یانبینین و دڵگران ده‌بین و گوێیان پێ ناده‌ین. ئێوه ڕه‌نگه بتانه‌وێ باشتر قسه بكه‌م. قبووڵ ده‌كه‌م. ئه‌من ناتوانم قسه‌ی مرۆڤی وه‌ك ئێوه قبووڵ نه‌كه‌م. بۆیه ڕوونتر و ساده‌تر ده‌دوێم. له‌باره‌ی خۆتانه‌وه ده‌دوێم، له‌باره‌ی خۆتانه‌وه كه له دێیه‌كی چكۆله یان له شارێكی گه‌وره‌دا ده‌ژین و (9) ساڵان، یان (14) ساڵانن. ئێوه چ كارێك ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر له دێ‌دا ده‌ژین، بێگومانم سبه‌ینان ده‌چنه قوتابخانه و نیوه‌ڕوان ده‌گه‌ڕێنه‌وه دێ. هێندێكتان وا ڕاهاتوون دوا نیوه‌ڕۆیان بگرین، یان بنوون؛ به‌ڵام له‌وه ناچێ ئێوه وا بكه‌ن.. ئێوه ده‌چنه ده‌ره‌وه و له‌سێبه‌ری دیواران داده‌نیشن و به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه پیاچوونه‌وه‌ی ده‌رسه‌كانتان ده‌كه‌ن، له ئاسمان و ده‌وروبه‌ر ده‌ڕوانن و له‌مه‌ڕ ئه‌و شتانه‌ی دیتووتانه و له‌باره‌ی ئه‌وقسانه‌وه كه مامۆستا بۆی كردوون، پێكه‌وه ده‌دوێن. كاتێكیش له قسه كردن بوونه‌وه، ده‌چنه نێو باخێكه‌وه، له دارتوو، دارخورما و دارگوێز سه‌رده‌كه‌ون و جاروبار به‌و مه‌به‌سته له‌و دارانه سه‌ر ده‌كه‌ون تاهێلانه‌ی چۆله‌كه و باڵداران بۆ خۆتان ببه‌ن و له‌گه‌ڵ بێچووه‌كانیان گه‌مه و وازی بكه‌ن. جاره جاره چنینه‌وه‌ی مێوه و هێندێك جاریش خودی داره‌كه، یان گه‌وره‌یی و به‌رز و سه‌وزیی لقه‌كانی، تووشی دڵه‌خورپه‌ی واتان ده‌كه‌ن كه حه‌ز ده‌كه‌ن لێی سه‌ر بكه‌ون و له په‌نای لق و گه‌ڵاكانی خۆ وه‌شارن. یان ئێوه كه له شاردا ده‌ژین و به‌شێوه‌ی دیكه بیر ده‌كه‌نه‌وه و گه‌مه و یاری ده‌كه‌ن، پێتان خۆشه، هه‌رچۆنێک بێ، كاره‌كانتان به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن. پێتان خۆشه له كاتی یاریدا هاوڕێیه‌كتان له‌گه‌ڵ بێ تا كاتێک كه پێ‌ده‌كه‌نن، ئه‌ویش پێ‌بكه‌نێ و كاتێكیش كارێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌كه‌ن، ئه‌و بیبینێ. ڕاستی ئێوه چۆن چۆنین ئه‌م هاوڕێیانه‌تان هه‌ڵبژاردووه؟ چۆن له قوتابخانه‌دا دوو، دوو و سێ، سێ پیاسه ده‌كه‌ن، ده‌ست له نێو ده‌ست و شان به شانی یه‌كدی ڕا ده‌كه‌ن؟. یان پێكه‌وه سۆعبه‌ت ده‌كه‌ن و به‌رانبه‌ر یه‌كدی داده‌نیشن و ده‌كه‌ونه سرته و چرپه؟ ئه‌گه‌رلێتان بپرسن، بێگومان ده‌ڵێن: "ئێمه ده‌مێكه هاوپۆلین."، "له پۆلدا له سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌ك داده‌نیشین."، "له ناوچه‌یه‌كدا پێكه‌وه ده‌ژین.". ڕه‌نگه له‌م قسانه ساده‌تریش بڵێن: "هـــاولـفــین."، "هـاوده‌رسین."
له‌وانه‌یه زۆر وه‌ڵامی دیكه‌ی له‌م بابه‌ته بده‌نه‌وه كه هه‌ر هه‌موویان وه‌ڵامی له‌بار و به‌جێن و هۆی دۆستایه‌تی و پێكه‌وه‌بوونی ئێوه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام پێتان وا نه‌بێ ئه‌م هات‌وچۆ ساكارانه‌ی نێو كۆڵان و قوتابخانه و.. ئه‌م گاڵته و گه‌په خۆشانه‌تان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه. پێتان وانه‌بێ كه‌سێ ڕێی ناكه‌وێته لاتان و، دنیای ئێوه ته‌نیا و ته‌نیا دنیایه‌كی تایبه‌ت به خۆتانه. نـــا! دنیای چووكه و دڵگیری ئێوه‌ی منداڵ، هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ دنیای گه‌وره‌كان تێكه‌ڵ ده‌بێ. هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌قامه‌ی ئێوه به جانتا و كه‌وشی چكۆله‌تانه‌وه پێیدا تێ‌ده‌په‌ڕن، ئه‌و شه‌قامه‌ی ئاسمانه‌كه‌ی به هه‌را و هوریای منداڵانه‌ی ئێوه ته‌نراوه، له‌پڕ، له چوار ڕێیاندا به شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ، شه‌قامێك كه پڕه له مرۆڤی گه‌وره. ئه‌وكاته ده‌نگی ئێوه و ئه‌وان پێكه‌وه وه‌به‌رگوێ ده‌كه‌وێ. ته‌نانه‌ت له‌قوتابخانه‌شدا، وێڕای ئه‌وه زیاتر له شوێنانی دیكه گرینگیتان پێ‌دراوه و فره‌تر خۆتانن، به‌ڵام دیسانه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه به‌ره‌و ڕوو ده‌بنه‌وه كه منداڵ نییه و له هه‌مووتان گه‌وره‌تره. ئه‌وه‌ش، مامۆستایه كه چاویلكه‌یه‌كی زه‌ڕه‌بینیی له چاوه، كۆتێكی له‌به‌ره، بۆینباخێكی به‌ستووه، قژی ماش و برنجه و ده‌نگێكی هێمن و به‌سۆزی هه‌یه؛ یان له‌وانه‌یه وه‌هاش نه‌بێ؛ ڕه‌نگه مرۆڤێك بێ (له ئێوه گه‌وره‌تر)، ته‌نیا كۆتێكی ئاوه‌ڵاتری له به‌ر بێ، پێڵاوێكی گه‌وره‌تری له پێ بێ و كراسێكی وه‌ك هی براگه‌وره‌تان، یاخود بابتانی له به‌ر كردبێ. ئه‌م مامۆستایه پێوه‌ندی به قۆناغێكی دیكه له ژیانه‌وه هه‌یه. قۆناغێك كه دواتر پێی ده‌گه‌ن. به‌ڵام ده‌بینن له (24) سه‌عاتی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆتاندا، چه‌ند سه‌عاتێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌ون و گوێ ده‌ده‌نه قسه و باسه‌كانی ئه‌و. ئاگاداری جووڵه و بزووتنی ئه‌ون و ئه‌ویش ئاگاداری ڕه‌فتاری ئێوه‌یه. به تووڕه‌بوونی وی، خه‌مبار ده‌بن و به شادبوونیشی هه‌ست به دڵخۆشی ده‌كه‌ن. به‌ڵام داخۆ مامۆستاكه‌ی ئێوه بۆ جاره جاره تووڕه ده‌بێ، بۆچ له بیری چووه سه‌ر و ڕیشی بتاشێ، بۆ گرێی بۆینباخه‌كه‌ی شل بۆته‌وه، بۆ كراسه‌كه‌ی به‌ری لۆچ بووه و.. تاقه‌تی ده‌رس وتنه‌وه‌ی نه‌ماوه، بۆ پێ‌ناكه‌نێ، داخۆ پێنووسه‌كه‌ی ون بووه، داخۆ بابی به گژی‌دا چووه، یان له‌نێو كۆڵاندا به زه‌ویدا داوه، داخۆده‌فته‌ره‌كه‌یان لـێ‌دزیوه..؟ نــا، ئه‌م مه‌سه‌لانه چیدی پێوه‌ندیان به‌وه‌وه نییه. ئێوه ناچارن ئه‌و ئه‌ندێشه و بیرۆكانه وه‌لا بنێن كه پێوه‌ندیان به‌خۆتانه‌وه هه‌یه. داخۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌خۆش كه‌وتووه؟ كه‌مبوونی مووچه‌كه‌ی ناڕاحه‌تی كردووه؟هه‌میسان له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی تووشی ڕووداوێک بووه؟ (پێش چه‌ند مانگ هیچ كام له مامۆستایان نه‌ده‌چوونه سه‌ر كلاس). تۆبڵێی كتێبێكی ناخۆش و خه‌مهێنه‌ری خوێندبێته‌وه؟ هه‌واڵی شه‌ڕی فه‌له‌ستین و... و... زۆر پرسیارتان به مێشكدا دێ كه پێوه‌ندیان به ژیانی مرۆڤه گه‌وره‌كانه‌وه هه‌یه. به‌ڵام ده‌بینن ناڕاحه‌تیی ئه‌و، ڕێگا بۆ نێو دڵ و ده‌روونی ئێوه‌ش خۆش ده‌كا؛ ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و چوار ڕێیانه‌یه كه شه‌قامه خه‌ڵوه‌ت و سه‌ر سه‌وزه‌كه‌ی ئێوه له كاتی ڕاكردن و وچانداندا پێی ده‌گا. ده‌چنه ماڵه‌وه، ده‌بینن دایك و بابتان له‌سه‌ر خه‌رجی ماڵ، هات و هاواریانه و ناڕاحه‌تی ده‌كه‌ن. ده‌بینن دیسانه‌وه شه‌قامه خه‌ڵوه‌ته‌كه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ چوار ڕێیانێكی دیكه‌ی قه‌ره‌باڵغدا به‌ره‌و ڕوو بۆته‌وه. كه‌وایه،بۆتان ده‌رده‌كه‌وێ كه ژیانی ئێوه منداڵان به‌و شێوه‌یه تایبه‌ت و جودا له‌ژیانی گه‌وره‌تران، مانایه‌كی نییه. هه‌ربۆیه ده‌بێ زیاتر له‌م مه‌سه‌له‌یه وردبنه‌وه و چاكتر ببینن، تا گشت ئه‌و بابه‌تانه‌ی ژیان كه پێوه‌ندیان به دنیای گچكه‌ی ئێوه و گه‌وره ساڵانه‌وه هه‌یه، ئاسانتر وه‌ربگیرێن. به‌ڵام چۆن ده‌توانین زیاتر ورد بینه‌وه و چاكتر ببینین؟ یان،تۆ بڵێی دیتن و وردبوونه‌وه پێویست بن؟ ئه‌من ده‌ڵێم: به‌ڵێ. بۆ وێنه، منداڵێک له‌به‌رچاو بگرن كه پاش ته‌واو بوونی كاتی قوتابخانه چۆته‌وه ماڵه‌وه.. كاتێک كه له دایكی ده‌پرسێ بۆ نانی نیوه‌ڕۆ چی‌یان هه‌یه؟.. دایكی بێده‌نگ ده‌بێ و قابله‌مه خاڵییه‌كه‌ی پێشان ده‌دا. منداڵه‌كه له خۆی ده‌پرسێ: كێ ده‌بێ نانی نیوه‌ڕۆ ئاماده بكا؟ دایه!. دایه به چی ئاماده‌ی ده‌كا؟ دیاره به‌و پاره‌یه‌ی كه له باوه وه‌ری ده‌گرێ.. به‌ڵام خۆ ئه‌وه ماوه‌یه‌كه باوه له ماڵ دانیشتووه و بێكاره.. هه‌ربۆیه ده‌كه‌وێته بیركردنه‌وه.. ده‌یهه‌وێ بزانێ، بۆچ باوكی بێكاره؟ هه‌ر له ڕێگای ئه‌م جۆره تێڕامانه‌وه زه‌ینی ڕۆشن ده‌بێته‌وه و ژیانی سبه‌ینێی مانا له خۆده‌گرێ.. دیاره هه‌ر ئه‌م زه‌برانه‌شه له‌و دنیا ساده‌یه‌ی وه‌ده‌ر دێنن. له‌دنیای داستانی جنۆكه و په‌ری، له دنیای ئه‌سپی باڵدار، له دنیای ئه‌فسانه‌ییی باڵنده و جادوو.. هه‌روه‌ها ده‌رك به هیچ و پووچیی ئه‌و شتانه ده‌كا و.. پرسیاری جۆراوجۆری لا دروست ده‌بێ. ئه‌گه‌ر نه‌توانێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه، سیس ده‌بێ، ده‌ڕزێ. كه گه‌وره‌ش بووین، له‌گه‌ڵ ڕزیویی ئه‌و به‌ره‌و ڕوو ده‌بین. كه‌وا بوو، ژیانی ئێوه ئه‌وه‌نده هاسان نییه.. به‌ڵكوو ئه‌وه‌نده هه‌وراز و نشێوی تێدایه هه‌ڵده‌گه‌رێ زۆر شتی له‌سه‌ر بنووسین. وا چاكه بێین و بزانین چین ئه‌و مه‌سه‌له نادیارانه‌ی ڕه‌نگه له ژیانی ئێمه‌دا هه‌بن. ده‌با به‌شێوه‌یه‌كی ساده دابه‌شكارییه‌ك بكه‌ین:
ئه‌لف. داخۆ له ژیانی ئێمه‌دا هیچ پرسیار له گۆڕێ‌دا نییه؟دیاره هیچ كام له ئێوه ئاماده نییه بڵێ: "به‌ڵێ له ژیانی ئێمه‌دا هیچ پرسیار له گۆڕێ‌دا نییه." ئه‌گه‌ر كه‌سێ به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه، ئه‌من لێی ده‌پرسم: "خۆر به شه‌و ده‌چێته كوێ؟" "چین ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی شه‌وانه داده‌گیرسێن؟" "بۆچ شه‌و تاریك دادێ؟" "له‌به‌ر چی باوه هه‌میشه نه‌خۆشه؟" "بۆچی برا گه‌وره‌یان برده سه‌ربازی؟" "ڕووباره‌كان بۆ كوێ ده‌چن؟" "له‌به‌ر چی دایه هه‌موو ڕۆژێ له‌گه‌ڵ نانه‌وای گه‌ڕه‌ك ده‌مه‌قاڵه‌یه‌تی؟" "ماسی چۆن چۆنین هه‌ناسه ده‌دا؟"
سه‌یر ده‌كه‌ن، ئه‌من ده‌توانم گه‌لـێک پرسیاری ئه‌وتۆ بنووسمه‌وه كه هه‌ر یه‌كه و بۆخۆی پێویستی به وه‌ڵام هه‌یه.. كه‌وا بوو، به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین كه له ژیاندا هه‌رده‌م پرسیار بوونی هه‌یه.. ته‌نیا جیاوازی ئه‌وه‌یه، لای گه‌وره ساڵان جۆرێ پرسیارهه‌یه و لای بچووكه‌كانیش جۆرێكی دیكه.
بێ. چۆن وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بدۆزینه‌وه؟ بێگومان ئێوه له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ده‌بێ له كه‌سی دیكه‌ی له خۆمان گه‌وره‌تر بپرسین، تا ئه‌و وه‌ڵاممان بداته‌وه. من ده‌ڵێم: كارێكی باشه، به‌ڵام له چ كه‌سێک؟ له‌دایه و باوه؟.. له مامۆستا؟.. له پیره‌مێرده دوكانداره‌كه؟.. له چ كه‌سێک..؟ وه‌رن با سه‌رنجی تاك، تاكی ئه‌و جۆره كه‌سانه بده‌ین و لێیان وه‌كۆڵینه‌وه.. ڕاسته ئێوه هه‌ڵكه‌وتی ساده‌تان بۆ پێش هاتووه و هێندێك له‌و كه‌سانه‌تان تاقی كردۆته‌وه.. بۆ نموونه، جاری وا بووه ویستووتانه پرسیار له بابتان، یان له‌مامتان، یاخود له كه‌سێكی دیكه بكه‌ن؛ به‌ڵام فره لێیان دڵنیا نه‌بوون و گومانتان له‌وه بووه كه بتوانن وه‌ڵامی ڕاست و به‌جێتان بده‌نه‌وه.. ئه‌م شك و گومانه نیسبه‌ت به وان له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه باوه، یان مامه، یان كه‌سی دوكاندار، یاخود هه‌ركه‌سێكی دیكه، كه ویستووتانه پرسیاریان لـێ‌بكه‌ن، هه‌ڵكه‌وتێكی ساده‌ی به‌دروستی هه‌ڵنه‌سه‌نگاندووه و له‌باره‌یه‌وه بیر و ڕای ڕاستی نه‌بووه.. ئێوه هه‌ڵه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌تان له ڕه‌وتی ساده‌ی ژیاندا، یاخود، له هه‌ڵسوكه‌وت و پێوه‌ندێك كه له گه‌ڵیان هه‌تان بووه، بۆ ده‌ركه‌وتووه. بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، سه‌رنجی ئه‌م نموونه‌یه بده: ((بابی عه‌لی كه له كار ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌بینێ گیرفانی جلیقه‌كه‌ی كه به‌دیواره‌وه هه‌ڵواسراوه، دڕاوه. وا بیر ده‌كاته‌وه كه‌سێک ده‌ستی به‌گیرفانه‌كه‌یدا كردووه، بۆیه باخه‌ڵه‌كه‌ی دڕاوه.)).. بابی عه‌لی بێ‌لێكۆڵینه‌وه ده‌ست به لۆمه‌كردنی عه‌لی ده‌كا كه له قوژبنێكی ژووره‌كه‌دا دانیشتووه.. له ئاكامیشدا تێر و پڕی ده‌كوتێ. عه‌لی، بێ‌ئه‌وه‌ی تاوانێكی كردبێ، به تاوانبار ده‌رده‌چێ: 1. بێ‌ڕوخسه‌ت ده‌ستی به گیرفانی بابیدا كردووه. 2. جلیقه‌كه‌ی باوكی دڕیوه.
عه‌لی به‌ڵگه‌یه‌كی زیندوو شك نابا تا بێ‌تاوانیی خۆی بسه‌لمێنێ.. ده‌گری.. هاوار ده‌كا.. ده‌پاڕێته‌وه.. سوێند ده‌خوا.. به‌ڵام سوودی نییه. كه‌س قسه‌ی قبووڵ ناكا. چونكه گوتراوه، منداڵ قسه‌ی به هێند وه‌رناگیرێ.. منداڵ گه‌وره نییه تا عه‌قڵی هه‌بێ. ته‌نانه‌ت "عه‌لـی"ش له‌زمانی زۆر كه‌سی دیكه‌وه بیستوویه‌تی كه تا له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیدا ددانی عه‌قڵی ده‌رنه‌یه‌ت، نابێته خاوه‌نی عه‌قڵێكی ڕاست و دروست. ئیدی هه‌ربه‌و شێوه‌یه له قوژبنی ژووره‌كه‌دا فرمێسك هه‌ڵده‌وه‌رێنێ تا دایكی له‌نانه‌وایی ده‌گه‌ڕێته‌وه. كاتێک كه دایكی عه‌لـی له مه‌سه‌له‌كه ئاگادارده‌بێ، به بابی عه‌لـی ده‌ڵێ: تۆ به هه‌ڵه لێدانی "عه‌لـی"ت كردووه.. ئه‌وجلیقه‌كه‌ی نه‌دڕی.. به‌ڵكوو ئه‌من دڕیم... پاشان پێی ده‌ڵێ كه له كاتێكدا ویستوویه‌تی جله‌كان له چێولیباس دابگرێ، گیرفانی جلیقه‌كه له بزماری چڵاكه‌كه گیر کردووه و دڕاوه.. پاشان دایكی عه‌لی ئه‌و ده‌رزی و ده‌زووه‌ی پێشان ده‌دا كه بۆ دروونه‌وه‌ی جلیقه‌كه له بازاڕ كڕیونی.. به‌ڵام تازه كار له كار ترازاوه و عه‌لی بابی خۆی بۆ تاقی بۆته‌وه.. بۆی ده‌ركه‌وتووه بابی مرۆڤێكی فره ڕێك و پێك و به‌ئینساف نییه و مرۆیه‌كه كاتێک تووڕه بێ، گوێ به قسه‌ی كه‌سانی دیكه نادا. ڕه‌نگه ڕووداوی له‌م بابه‌ته له ژیانی ئێوه‌دا زۆر ڕووی دابێ. داخۆ ڕووداوی ساده‌ی له‌م چه‌شنه نه‌بۆته هۆی ئه‌وه كه له‌باره‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه‌وه بێ‌باوه‌ڕ بن؟. ده‌كرێ به‌م شێوه‌یه له شته‌كانی دیكه‌ش ورد بنه‌وه و چاكه و خراپه‌یان سه‌نگ و سووك بكه‌ن.. به‌ڵام منداڵینه، هه‌روه‌ك دیتتان، ئێمه چاكه و خراپه‌مان به به‌ڵگه‌وه سه‌لماند.. واته، هه‌ڵه‌ی بابی "عه‌لـی"مان له‌مه‌ڕ عه‌لـی له‌به‌رچاو گرت و پاشان گوتمان ئه‌و مرۆڤێكه له‌عه‌لـی تێ‌ناگا.. كه‌وایه، وریا بن و پێتان وا نه‌بێ گشت باوكێك، یاخود هه‌موو مامۆستایه‌ك، یان هه‌موو مامێك، ناڕه‌سه‌ن و هه‌ڵه‌كارن.. به‌ڵكوو بۆ چاكی و خراپیی هه‌ر كه‌سێ به‌ڵگه بێننه‌وه. پاشان بیر و ڕای له سه‌ر ده‌ربڕن تا داوه‌ریكردنه‌كه‌تان ڕاست و لۆجیكی بێ. بۆیه وا ده‌ڵێم، تا وه‌ك ئه‌و كه‌سانه كه ناچارتان ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كان ته‌نیا یه‌ك بیر و ڕا و بۆچوونتان هه‌بێ، تووشی "ڕه‌هاوێژی"(1) نه‌بن. بێگومان ده‌پرسن: "ڕه‌هاوێژی" چییه‌و كێن ئه‌وانه‌ی ئێمه ناچار ده‌كه‌ن ته‌نیا یه‌ك بیر و ڕا و بۆچوونمان هه‌بێ؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره، ئێوه خۆتان ده‌توانن یارمه‌تیم بده‌ن. بۆ وێنه، سه‌رنجی ئه‌و مه‌شق و بابه‌تانه بده‌ن كه به ناوی ئینشاوه پێتان ده‌ده‌ن: - ڕێز له دایك‌و بابی خۆتان بگرن و گوێ بده‌نه ئامۆژگارییان. "مامۆستاكه‌ی خۆتانتان خۆش بوێ." "خوێندنگا شوێنێكی پیرۆزه." "دزی، كارێكی زشت و ناپه‌سه‌نده." "به پێی په‌تی مه‌گه‌ڕێن."
زۆر شتی دیكه‌ش كه كه‌م و زۆر له‌م قسانه ده‌چن. ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان ناچار بكه‌ن ئه‌و په‌ندانه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نیا لێك بده‌نه‌وه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و قسانه ده‌رنه‌چن و موو به موو پێڕه‌وییان لـێ‌بكه‌ن، مه‌نتیقتان نییه و له خۆڕایی قسه ده‌كه‌ن و له خۆڕایی داوه‌ری ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م "له خۆڕایی قسه‌كردن"ه نه‌بن، ده‌بێ ڕاستگۆ بن. بۆ وێنه، ئه‌گه‌ر دایك و بابی ئێوه مرۆڤی زۆر چاك نین و ئێوه‌ش فره متمانه‌تان به قسه و كاریان نییه و ئامۆژگاریی وانتان به‌لاوه نادروسته، ناچار نین له‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه پێڕه‌وی بكه‌ن. بۆ وێنه، عه‌لی چیدی بابی وه‌ك مرۆڤێكی دادوه‌ر قبووڵ ناكا و پێی وایه كه‌نابێ مل بۆ گشت قسه‌كانی بابی بدا. چونكه به چاوانی خۆی ئه‌و داوه‌ریكردنه به‌په‌له و نه‌زانانه‌یه‌ی ئه‌وی دیتووه. عه‌لی ده‌بێ زمانی حه‌قیقه‌ت وه‌كار ببا.. واته گرینگی به گشت ئه‌و هه‌ڵكه‌وتانه بدا كه له ژیانی خۆیدا له گه‌ڵی به‌ره‌و ڕوو بۆته‌وه و له میانه‌شیانه‌وه شتێ بنووسێ كه واقیعیتره؛ نه‌ك شتێكی دیكه كه دوور بێ له حه‌قیقه‌ت. یان بۆ نموونه، په‌ندی "قوتابخانه شوێنێكی پیرۆزه."؛ ڕه‌نگه ئێوه له قوتابخانه‌دا زۆر كێشه‌تان دیتبێ، یاخود ڕه‌نگه بۆتان ده‌ركه‌وتبێ كه مامۆستاكه‌تان مرۆڤێكی زۆر چاك نییه. ڕه‌نگه له به‌ركه‌مته‌رخه‌می و گوێ‌نه‌دانی مامۆستا، دیتبێتتان كه چه‌ند قوتابیی گه‌وره و زۆردار به‌دزییه‌وه منداڵێكی له خۆیان بچووكتر و لاوازتر ئازار ده‌ده‌ن.. ڕه‌نگه تێ‌گه‌یشتبن كه به‌رپرسی قوتابخانه‌كه پاره له هێندێ قوتابی وه‌رده‌گرێ و.. قبووڵیان ده‌كا.. كه‌وا بوو، ئه‌گه‌ر چاوتان بنووقێنن و هه‌روا بنووسن: "به‌ڵێ، قوتابخانه شوێنێكی پیرۆزه." و.. چاوپۆشی له‌و كه‌م و كۆڕییانه بكه‌ن كه‌دیتووتانن، ده‌بێ بزانن ڕاستیتان نه‌گوتووه.. یاخود ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه گه‌ڕانه به پێی په‌تی، ده‌بێ بنووسن بۆ به پێی په‌تی ده‌گه‌ڕێن: ڕاسته گه‌ڕان به پێخاوسی له‌باری ته‌ندروستییه‌وه دروست نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێڵاوتان نه‌بێ، ئه‌گه‌ر پاره‌تان نه‌بێ پێڵاو بكڕن چـی؟ له‌م باره‌یه‌وه بنووسن، تا ده‌ركه‌وێ كه ئێوه چاك و واقیعی ژیان ده‌بینن و به‌وردی هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن. ڕه‌نگه بڵێن: چۆن چۆنین جیاوازیی نێوان چاكه و خراپه بدۆزینه‌وه؟ یان له‌وانه‌یه ساده‌تر بڵێن: چۆنا و چۆن پله‌ی تێگه‌یشتن و ڕۆشنبیریمان به‌رینه سه‌ر؟ ئه‌من ده‌ڵێم: ده‌بێ كتێب وه‌خوێننه‌وه.. ئه‌مه‌ش بێگومان ئه‌و شته‌یه كه ئێوه ده‌بێ وه‌ڵامی خۆتانی تێ‌دا بدۆزنه‌وه.. هه‌ڵبه‌ت هه‌م كتێبی باش و به‌كه‌ڵك هه‌یه و هه‌میش هی خراپ. به‌ڵام ئێوه بۆده‌سنیشانكردنی باش و خراپیی هه‌ركام له‌م كتێبانه، ده‌ركی سه‌ره‌تاییتان هه‌یه،به‌ڵام بیرتان لـێ‌نه‌كردۆته‌وه. واته تا ئه‌ندازه‌یه‌ك جیاوازیی نێوان چاكه و خراپه ده‌زانن؛ وه‌ك چۆن عْه‌لی ده‌توانێ له‌مه‌ڕ بابی به‌شێوه‌ی ساده و دروست بۆچوونی خۆی ده‌ربڕێ. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه بیرتان لـێ‌نه‌كردۆته‌وه، هێزی تێگه‌یشتنتان به‌شێوه‌ی سروشتی له كار كه‌وتووه و ته‌مه‌ڵ بووه.. ئه‌گه‌رنه‌ختێك بیچووڵێنن، هه‌میسان ده‌كه‌وێته‌وه كار و ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌هه‌وڵدان و چالاكی نواندن. كه‌وابوو، هه‌وه‌ڵین ده‌رس بۆ تێگه‌یشتن و دۆزینه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی خۆتان، هه‌ڵسانه‌وه و وه‌لانانی گشت ئه‌و ئه‌ندێشانه‌یه كه بیر‌و هۆشتانی تاڵان كردووه و له‌گه‌ڵ خودی خۆتان نامۆی كردوون. ده‌سا هه‌موو ئه‌و بیرانه له مێشكی خۆتان ده‌رهاوێن كه ده‌یانه‌وێ هه‌ر به منداڵی بمێننه‌وه تا ڕه‌ش و سپی لێكدی نه‌كه‌نه‌وه. ده‌سا گشت ئه‌و بیرانه له مێشكی خۆتان ده‌رهاوێن كه ده‌یانه‌وێ منداڵێك بن له‌مه‌ڕ ژیان بیر نه‌كه‌نه‌وه.. هه‌رگیز نه‌ڵێن: كه گه‌وره بووم، ژیانی من ده‌ست پێ‌ده‌كا. هه‌رگیز له دڵی خۆتاندا نه‌ڵێن: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵین، ده‌بێ گشت قسه‌یه‌كی گه‌وره ساڵان قبووڵ بكه‌ین... نه‌كه‌ن وا بیر بكه‌نه‌وه، ها! ئێوه خاوه‌نی ژیانێكن كه وه‌ك ژیانی گه‌وره‌كان پڕاو پڕه له چاكه و خراپه ، جوانی و زشتی.. ئه‌گه‌ر گوێتان نه‌دایه، ئه‌گه‌ر شتێكتان له‌باره‌یه‌وه بۆ نه‌نووسین، قسه‌یه‌كتان نه‌كرد و نه‌ختێك سه‌رنجتان نه‌دایه، وه‌ك مرۆڤێكتان لـێ دێ كه ده‌یهه‌وێ له په‌یژه‌یه‌ك بچێته سه‌ره‌وه، به‌ڵام بێ‌ئه‌وه‌ی یه‌ك، یه‌ك به سه‌ر پێ‌پلیكانه‌كاندا سه‌ر بکه‌وێ.. كه‌سێک ده‌ستی ده‌گرێ و هه‌ڵ یده‌بڕێ و له‌سه‌ر دوایین پێ‌پلیكاندا دایده‌نێ. به‌ڵام ده‌زانن ئاكامه‌كه‌ی ده‌بێته چی؟ ئه‌م كابرایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك، یه‌ك له پێ‌پلیكانه‌كان نه‌چۆته سه‌ره‌وه و ورده، ورده مه‌ودای زه‌ویی له‌به‌رچاو دوور نه‌كه‌وتۆته‌وه و ته‌نانه‌ت ئاگای له مه‌حكه‌میی پایه‌ی په‌یژه‌كه نه‌بووه، له سه‌ره‌وه‌ی په‌یژه‌كه‌ڕا ده‌ست به له‌رزه له‌رز ده‌كا و هه‌وڵ ده‌دا داوێنی كه‌سێک بگرێ تا نه‌كه‌وێته خواره‌وه. داخۆ ئێوه پێتان خۆشه كه‌سێک بێ و ده‌ستتان بگرێ؟ داخۆ پێتان وا نییه ئه‌گه‌ر كه‌سێک هه‌وه‌ڵ پله چاك ببینێ و چاك هه‌نگاو هه‌ڵبگرێ، ده‌توانێ له دوایین پله‌دا چاكتر ڕابوه‌ستێ و خۆی بپارێزێ..؟ به‌ڵێ ئاشكرایه، ئه‌گه‌ر كه‌سێک به وردی و یه‌كه، یه‌كه له‌پێ‌پلیكانه‌كان سه‌ركه‌وتبێ، ده‌توانێ له سه‌ر دوایین پله‌شدا خۆی ڕابگرێ ونمایش بكا.. پاڵه‌وانیه‌تی بنوێنێ.. هه‌ر ئه‌مانه‌ن وام لـێ ده‌كه‌ن بڵێم: ئێستا كه ئێوه قۆناغێك له ژیانتان ده‌گوزه‌رێنن، بۆچ چاوانتان بنووقێنن و به چاوی به‌ستراوه‌وه لێی تێپه‌ڕ بن، بۆ؟. ده‌زانم هیچكام له ئێوه ئه‌مه‌تان پێ قبووڵ نییه. كه‌وایه ژیانی ئێوه، ژیانی تاك تاكی ئێوه، بۆ ناسینی كتێبی باش، یاخود كتێبی خراپ له‌بارترین كه‌ره‌سته‌یه. واته كتێب ده‌بێ له‌سه‌ر ژیانی ئێوه بنووسرێته‌وه.. له سه‌ره‌تای ئه‌م نووسینه‌دا، قبووڵمان كرد كه پرسیار له ژیانی مرۆڤدا ده‌بێ هه‌بێ؛ ئێستا ده‌پرسم: ئه‌م پرسیارانه چۆن دێنه ئاراوه؟ داخۆ كه‌سێک دێ و پرسیارتان لـێ‌ده‌كا؟ ڕه‌نگه بڵێن: به‌ڵێ، هێندێ جار لێمان ده‌پرسن. ئه‌من قبووڵ ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته هیچ دژایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ وته‌كانی سه‌ره‌وه‌دا نییه.. هه‌رچۆنێک بێ، ئه‌ویش كه‌سێكه به جۆرێک خۆی تێكه‌ڵی ژیانتان كردووه. ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵی ژیانی ئێوه نه‌بوایه، هه‌ڵكه‌وتێكیش نه‌ده‌هاته پێش كه پرسیار بێته گۆڕێ. به‌ڵام ئێمه هه‌میشه به‌و شێوه‌یه ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پرسیار به‌ره‌و ڕوو نابینه‌وه.. جاری وا هه‌یه مرۆڤ له‌گه‌ڵ زۆر بابه‌ت ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بێ و پرسیار دروست ده‌بێ.. وه‌ك له‌پێشدا گوتم، بۆ نموونه، تاریكیی شه‌و ده‌بینێ؛ پاشان له خۆی ده‌پرسێ: بۆچ به شه‌و دنیا تاریك ده‌بێ؟ هێندێ پرسیار زۆر تایبه‌تین و پێوه‌ندیان به خودی مرۆڤه‌وه هه‌یه. بو وێنه، خوشكه‌كه‌م بۆ تووشی ئاوڵه بوو و مرد؟.. یاخود، بۆ بابم ناتوانێ قه‌ڵه‌مڕه‌نگی و ده‌فته‌ری سپیم بۆ بكڕێ، كه‌چی بابی حه‌سه‌ن ده‌توانێ؟ جاره جاره‌ش گومان له هێندێ شت ده‌كه‌ن و حه‌ز ده‌كه‌ن ڕاست و درۆیتان بۆ ده‌ربكه‌وێ. بۆ وێنه، مێرده‌زمه هه‌یه..؟ دێ‌و و درنج چین؟.. ئه‌م پرسیارانه به‌بێ هۆ و بێ‌ئه‌وه‌ی كه‌سێک ڕوو به ڕووتانی كردبێته‌وه، له مێشكتاندا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.. پرسیاره‌كان زۆر جاریش له‌مانه قووڵترن. ئه‌م پرسیارانه ڕاسته‌وخۆ له مێشكی ئێوه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن؛ به‌ڵام هۆی سه‌رهه‌ڵدانیان پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی ئێوه‌یه به ژیانه‌وه.. ئێوه منداڵان، كه سبه‌ینێ ده‌بنه چاره‌نووسسازی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه. له‌وانه‌یه بڵێن: ئێمه ناتوانین له مرۆڤه گه‌وره‌كان جودا بینه‌وه؛ چونكه، به پێی قسه‌ی تۆ، ژیانی ئێمه به ژیانی ئه‌وانه‌وه گرێ دراوه. ئه‌من وێڕای ئه‌وه‌ی قسه‌ی ئێوه په‌سه‌ند ده‌كه‌م، ده‌ڵێم: هه‌میسان له لایه‌كی دیكه‌وه شێوه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. هه‌رهه‌مان بابه‌تن، به‌ڵام له به‌رگێكی دیكه‌دا. نموونه‌یه‌كی ساكار دێنمه‌وه: ئه‌گه‌ر پێتان بڵێن، ئه‌وكه‌سه‌ی له هه‌یوانی ماڵ دانیشتووه و ده‌كۆكێ و قلیان ده‌كێشێ، منداڵه یان گه‌وره؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: مرۆڤێكی گه‌وره و به ته‌مه‌نه، چونكه دانیشتن له به‌ر هه‌یوان و كۆكین و قلیانكێشان، كاری منداڵ نییه. كه‌وا بوو، ئێوه ده‌بێ ئه‌و كتێبانه وه‌خوێنن كه ڕاسته‌وخۆ ژیانتان پێشان ده‌دا و چاكه و خراپه‌یتان بۆ باس ده‌كا. دیسانه‌وه ده‌بێ وریا بن نه‌وه‌ك گۆڵ بخۆن.. واته ڕه‌نگه هێندێ كه‌س له سه‌ر ژیانی ئێوه شت بنووسن و چاوپۆشی له هێندێ شت بكه‌ن. بۆ نموونه، له‌وانه‌یه باسی ئه‌وه نه‌كه‌ن كه له گه‌ڵ بابتان ناخۆشیتان بووه.. یاخود ڕه‌نگه باسی ئه‌و كاتانه نه‌كه‌ن كه پاره‌تان پێ نییه ده‌فته‌ر بكڕن و.. هه‌ر حه‌سره‌ت ده‌خۆن.. یان تاقه وشه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ ئه‌و كاتانه نه‌نووسن كه به دوای گه‌له‌دا ده‌چن و دڕك و داڵ و په‌یكوڵ به پێتاندا ده‌چن و داوده‌رمان و پارچه‌تان پێ نییه برینی پێتان ببه‌ستن.. ڕه‌نگه له‌مه‌ڕ بێكاریی بابتان و نه‌خۆشیی دایكتان قسه‌یه‌كیان له ده‌م نه‌یه‌ته ده‌ر.. نه‌نووسن كه به‌چوونه سه‌ربازیی برا گه‌وره، وه‌زعی ده‌رامه‌تی ماڵه‌وه‌تان دژواربووه. كه‌وابوو، ده‌بینین ئه‌م كتێبه‌ش هه‌میسان كتێبێكی به‌سوود و ته‌واو نییه، چونكه باسی گشت كون و قوژبنه‌كانی ژیانی ئێوه‌ی نه‌كردووه و.. له‌به‌ر ئه‌وه نووسراوه‌ته‌وه تا بۆ هه‌میشه له نه‌زانی و دواكه‌وتووییدا بتانهێڵێته‌وه. ئاشكرایه كتێبی ئه‌وتۆ، له‌باتی ئه‌وه‌ی دۆستێكی چاك بێ، دوژمنێكی پیس و بێفه‌ڕی لـێ‌ده‌رده‌چێ. ئێستا ئیدی له‌م ڕێگایه‌وه ده‌زانین چۆناو چۆن كتێب بۆ خوێندنه‌وه هه‌ڵده‌بژێرین: 1. له سه‌ر ژیانی ئێمه‌نـووسرابێته‌وه. 2. وه‌ڵامی پرســیاره‌كــانمان بداتـــه‌وه.
ئێمه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دوو ئه‌سڵه‌ی سه‌ره‌وه، كتێب موتاڵا ده‌كه‌ین.. چاكی ده‌خوێنینه‌وه، دێڕ به دێڕی به‌وردی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.. ده‌زانن دوایه چ ده‌بێ؟ پرسیاری تازه‌مان لا دروست ده‌بێ.. پرسیارێک كه به دوای وه‌ڵامی باشتردا، جارێكی دیكه ده‌مانخاته‌وه ته‌قه‌لا و هه‌وڵدان. ژیان به‌م شێوه‌یه مانا په‌یدا ده‌کا.. ڕه‌نگ له خۆ ده‌گرێ و نوێ ده‌بێته‌وه.. وه‌ك دارێكی سه‌وز كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر شكۆفه ده‌كا و سه‌رسه‌وزتر ده‌بێ، به‌هێزتر ده‌بێ و ئاماده ده‌بێ تا له به‌رانبه‌ر بای پاییزدا ڕابوه‌ستێ و خۆ ڕابگرێ و.. گوێ نه‌داته ته‌رزه‌و بـاران...
(1) مطلق گرائي
ساڵی 1999 ئه‌م وتاره‌م وه‌رگێڕاوه.
" ئه‌وه‌ی که دوێنێ نووسیم، ئه‌مڕۆ نایخوێنمه‌وه و سبه‌ینێیش ئه‌مه ناخوێنمه‌وه. من ده‌نووسم هه‌تا ده‌ستم بجووڵێنم، بیرم هه‌ر خۆی بۆ خۆی ده‌جووڵێ؛ ده‌نووسم هه‌تا سه‌عاتێکی بێخه‌وی بکوژم." دوکتۆر گلاس