بیره‌وه‌رییه‌ک..
بیره‌وه‌رییه‌ک بۆ داوێنی سه‌د و دوانزه‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی
که‌ریم تاقانه / سوێد
هه‌ر به منداڵی له زێدی خۆ هه‌ڵکه‌نرا بووم و بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ش، وه‌ک سه‌دان و هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی دیکه، ئاواره و ماڵ به کۆڵ، په‌ڕیوه‌ی عێراق ببوو. ده‌شتێکی تاقه‌تپڕووکێن ببووه مه‌نزڵگای ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه بێ‌ئه‌نوایه.. ده‌شتێک که پاشان چوارچێوه‌ی بۆ دیاری کرا، ته‌لبه‌ن کرا و بوو به ئۆردوگا. ئۆردوگای "ئه‌لتاش".
خه‌ڵکی ئۆردوگا هه‌ر یه‌که و له لایه‌ن حکوومه‌تی ئه‌وکاتی عێراقه‌وه کارتێکی وه‌ک پێناسه پێ‌درابوو که به خه‌تی سوور لێی نووسرابوو هه‌ڵگری کارت بۆی نییه له ناوه‌ندی شاری "ڕۆمادی" بچێته‌ده‌رێ. شاری ڕۆمادی بیست کیلۆمیترێک له ئۆردوگای "ئه‌لتاش"ه‌وه دوور بوو. به‌ڵام خه‌ڵکه‌که ڕۆژانه ئه‌و هێڵه سووره‌یان به ئاشکرا و به دزییه‌وه ده‌به‌زاند و خه‌ریکی کار و کاسبی و ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان بوون.
له‌و ئۆردوگایه‌دا گه‌وره بووم و فێری ئه‌لف و بێ و خوێندنه‌وه به زمانی کوردی بووم؛ له‌وێ له‌گه‌ڵ زمانی کوردی‌دا ئاشنا بووم و ده‌سته‌ملانی یه‌ک بووین. گه‌لێک زووش عاشقی نووسین و ئه‌ده‌بیات بووم و ده‌ستم دایه نووسین و بگره بڵاو کردنه‌وه‌ش. بیرمه، ساڵی 1993 بوو یه‌که‌م نووسینم، که چیرۆکێکی کورت بوو بۆ منداڵان و ئه‌وکات له زمانی ئینگلیزییه‌وه کردبوومه کوردی- له هه‌فته‌نامه‌ی "عێراق"دا که له به‌غدا چاپ ده‌بوو، بڵاو بۆوه.
ساڵ هاتن و چوون. ئه‌من به‌رده‌وام بابه‌تی جۆرا و جۆرم ده‌نووسی یان ته‌رجه‌مه ده‌کرد و به پۆست‌دا بۆ گۆوار و ڕۆژنامه‌کانی چاپی به‌غدام ده‌ناردن و بڵاو ده‌بوونه‌وه.
ئێستا که جم‌و جووڵی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی ده‌نێو لاوانی ئۆردوگادا ده‌ستی پێ‌کردبوو، من و چه‌ند هاوڕێیه‌ک خۆمان لێ ببوو به شت و قۆڵمان لێ‌هه‌ڵماڵیبوو و گۆڤارێکمان ده‌ر ده‌کرد. به هه‌زار زه‌حمه‌ت و ده‌رده‌سه‌ری. گۆڤاری "ڕێبین". ئێمه سه‌ره‌تا گشت بابه‌ته‌کانی "ڕێبین"مان ده‌نووسییه‌وه و ئاماده‌مان ده‌کرد و دواتر ده‌ست به ده‌ست بۆ یه‌کێتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران- مان ده‌نارد تا بۆمان تایپ بکه‌ن. پاشان دوای چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر که ده‌گه‌یشته‌وه ده‌ستمان، نۆره ده‌گه‌یشته سه‌ر "مجوز" که ده‌بوو لای به‌رپرسی ئۆردوگا وه‌ری‌بگرین.. به‌رپرسێکی به‌عسیی چڕ و چاو تاڵی به‌رتیلخۆر. که ئه‌و کاره‌شمان ده‌کرد، ده‌بوو له‌گه‌ڵ ژنه به‌رپرسی به‌شی ماڵیی UN یشدا کۆ بینه‌وه و "ڕێبین" ته‌حویل بده‌ین و بشپاڕێینه‌وه تا به‌ڵکوو چه‌ند نووسخه زیاترمان بۆ کووپی بکا. ئاخر به‌رپرسی به‌شی ماڵیی UN، ژنێکی کوردی نیشته‌جێی به‌غدا بوو ده‌تگوت ئه‌و بڕه پاره که‌مه که بۆ "ڕێبین" ته‌رخان کرابوو، له کیسه‌ی بابی ئه‌و ده‌رده‌چێ. ئیدی هه‌تا پیره "ڕێبین"مان ده‌گه‌یشته‌وه ده‌ست، قیر ده‌بووه شیر. ئێمه له‌و بار و دۆخه‌دا توانیمان ته‌نیا پێنج ژماره له "ڕێبین" بڵاو بکه‌ینه‌وه. پێنج ژماره که پێمان وا بوو ڕووی مه‌جلیسیان هه‌بوو. به‌ڵام نایشارمه‌وه ئه‌گه‌ر هاتبا و ئه‌و کاره‌مان درێژه دابا، سه‌ر و ڕیشی هه‌ر هه‌موومان له ناوه‌ختدا کل ده‌بوو..!
*
حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم:
"پیاوێ له دارهه‌رمێی وشه.
ماندوویه‌ک له ناو تووناوتوونی کتێب‌دا.[1] "
زۆرجار ده‌چوومه به‌غدا و سه‌ردانی ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنه‌وه‌ی کوردی، ڕۆژنامه‌ی "هاوکاری" و پاشکۆی کوردیی ڕۆژنامه‌ی "العراق"م ده‌کرد. هه‌ر له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌شمدا
بوو ئه‌و شانازییه‌م به نسیب بوو که له نێزیکه‌وه مامۆستا حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم بناسم. گه‌لێک جار سه‌ردانی ماڵیانم ده‌کرد و له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی و پێشوازیی گه‌رمی مامۆستا حه‌مه و داده "شیرین"ی هاوسه‌ری ڕوو به ڕوو ده‌بوومه‌وه. هه‌ستم ده‌کرد ساڵانێکه ئاشنای ڕۆحی ئه‌م مرۆڤه گه‌وره‌یه‌م. مرۆڤێکی بێ‌فیز و بێ‌ڕیا.. مرۆڤێک له پاکی.
که له خزمه‌تی مامۆستا حه‌مه‌دا بووم، هه‌ستم ده‌کرد ئه‌منیش هه‌م.
ڕۆژێکیان پێم به جه‌رگی خۆمدا نا و به شه‌رمه‌وه کورته نووسینێکم وێ دا بیخوێنێته‌وه. هه‌رکه له خوێندنه‌وه‌ی بۆوه، بابه‌ته‌که‌ی به ڕێزه‌وه دامه‌وه و زۆری ته‌شویق کردم. "کوردییه‌که‌ت زۆر شیرینه". ئێستاش بیرمه چه‌نده به‌و قسه‌یه دڵخۆش و شاگه‌شکه بووم.
ساڵڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له به‌غدا
22ی 4 ی 2002 بوو. هۆڵی ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنه‌وه‌ی کوردی له به‌غدا.
ده‌زگای ڕۆشنبیری کۆڕێکی بۆ مامۆستا حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم پێک هێنابوو. زۆرێک له ڕۆژنامه و هه‌فته‌نامه عه‌ره‌بییه‌کانی به‌غدا چه‌ند ڕۆژ پێشتر ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاو کردبۆوه و بانگه‌شه‌یان بۆ کردبوو. ئاخر مامۆستا حه‌مه باسه‌که‌ی خۆی به زمانی عه‌ره‌بی پێشکێش ده‌کرد. زۆرێک له به‌شداربووان عه‌ره‌ب بوون. نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌ب. چه‌ند که‌سیش له باشووری کوردستانه‌وه هاتبوون. ئه‌منیش له‌وێ بووم. له ڕیزی دواوه دانیشتبووم. مامۆستا حه‌مه و داده "شیرین" له ڕیزی پێش منه‌وه بوون.
"مختار فائق" تازه خه‌ریک بوو (به عه‌ره‌بی) کۆڕه‌که‌ی ده‌کرده‌و‌ه که پیاوێک هاته ژووره‌وه؛ ئه‌وانه‌ی له په‌نای من دانیشتبوون به نیشانه‌ی ڕێز هه‌ستانه سه‌ر پێ و به خێر هاتنیان کرد. دوکتۆر که‌ماڵ مه‌زهه‌ر بوو.. مێژوونووسی گه‌وره‌ی کورد. دوکتۆر که‌ماڵ زۆر به گه‌رمی سڵاوی کرد و ئه‌ویش له ڕیزی دواوه دانیشت. فره‌ی نه‌برد به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیری به په‌له خۆی گه‌یانده لای دوکتۆر که‌ماڵ و به‌ڕێزه‌وه به خێر هاتنی کرد. پاشان داوای لێ کرد له‌گه‌ڵی بچێ له پێشه‌وه دانیشێ.. پێشه‌وه لای ئه‌و به‌رپرسه حکوومی و به‌عسییانه‌ی وا هیچ له ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی تێ‌نه‌ده‌گه‌یشتن و ته‌قه‌ی سه‌ریان ده‌هات و بۆ مه‌به‌ستی دیکه، وه‌ک هه‌میشه، حوزووریان هه‌بوو. دوکتۆر که‌ماڵ نه‌یویست بچێ. گوێم لێ بوو ده‌یگوت ئێره باشتره، به‌ڵام به‌رپرسی ده‌زگا هه‌رچۆنێک بێ به تکا و پاڕانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی بردی و چوون له پێشه‌وه دانیشتن.
حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم به خۆی و گۆچانه‌که‌ی ده‌ستیه‌وه، کۆمه‌ڵێک کاغه‌ز له‌بن هه‌نگڵ، چووه سه‌ر سه‌کۆ و له پشت ئه‌و مێزه‌دا که بۆی ته‌رخان کرابوو، دانیشت. به ئه‌سپایی کاغه‌زه‌کانی له به‌رده‌می خۆی دانا و پاش به‌خێر هێنانی دانیشتووان، ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی باسه‌که‌ی کرد.
مامۆستا حه‌مه سه‌ره‌تا ئاوڕێکی مێژوویی بۆ سه‌ر ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌گه‌ری له دنیادا دایه‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی پوخت ئه‌و قۆناغانه‌ی دایه به‌ر باس. دواتر هاته سه‌ر باسی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی و پاشانیش "ژین" و "گه‌لاوێژ" و هه‌نگاوه‌کانی دیکه له ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی تا ده‌گاته ڕۆژنامه‌ی "هاوکاری" و گۆڤاره‌کانی "به‌یان" و "ڕه‌نگین" و هتد ...
باسه‌که‌ی مامۆستا حه‌مه له‌گه‌ڵ چه‌پڵه‌ڕیزانی دانیشتوواندا ته‌واو بوو. دوا به‌شی کۆڕه‌که بۆ پرسیاری به‌شداربووان ئاماده کرابوو.
پیره‌پیاوێکی عه‌ره‌ب که نه‌مزانی ناوی چییه، هه‌ستایه سه‌ر پێ و زۆری ده‌سخۆشانه به حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم گوت. قه‌تم بیر ناچێته‌وه که گوتی: "ئه‌من چه‌ندین وڵات گه‌ڕاوم و هه‌وڵم داوه له‌باره‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری و به‌تایبه‌ت ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردییه‌وه زانیاری وه‌ده‌ست بێنم و وامزانیبوو له‌و باره‌وه شت ده‌زانم، به‌ڵام ئێستا که گوێم له‌و باسه‌ی مامۆستا محه‌ممه‌د گرت، هه‌ستم کرد قوتابیی ئه‌وم."
یه‌ک، دوو که‌سی دیکه هه‌ستانه سه‌ر پێ و باسه‌که‌یان به‌رز نرخاند. دواتر له‌و پێشی پێشه‌وه، به‌رپرسێکی حکوومی هه‌ستایه سه‌ر پێ و گوتی: " باسه‌که زۆر به‌نرخ بوو، به‌ڵام ئوستاد محه‌ممه‌د وه‌ختێکی باسی ڕۆژنامه‌ی کوردیی کرد، ده‌بوو باسی ئه‌وه‌شی کردبا و گوتبای که سه‌رۆک "سه‌ددام حوسێن" خوا بیپارێزی و پشتیوانی بێ، له پشت گشت ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌وه بووه."
سه‌رنجی مامۆستا حه‌مه‌م دا. وه‌ک جاران هێمن و مه‌نگ و بێ‌ده‌نگ بوو.
که‌سێکی دیکه که جل و به‌رگی نیزامیی له‌به‌ر بوو و دیار بوو به‌رپرسێکی گه‌وره‌یه، ده‌سبه‌جێ دوای ئه‌وه‌ی که هاوڕێیه‌که‌ی قسه‌که‌ی ته‌واو کرد، هه‌ستایه سه‌ر پێ و ئه‌ویش گوتی: "به‌ڵێ.. ده‌بوو باسی سه‌رۆک "سه‌ددام حوسێن"ی کردبا. ته‌نانه‌ت ناوی "سه‌ددام حوسێن"، خوا بیپارێزێ و پشتیوانی بێ- زیاتر باسه‌که‌ی مامۆستا محه‌ممه‌دی جوانتر ده‌کرد.
جۆرێک له بێده‌نگی به سه‌ر دانیشتوواندا زاڵ بوو. سه‌رنجی مامۆستا حه‌مه‌م دایه‌وه. هه‌روا هێمن و مه‌نگ به ده‌م بزه‌یه‌کی ماناداره‌وه میکرۆفۆنه‌که‌ی هێنایه به‌رده‌می خۆی و گوتی: " عێراق وڵاتێکه و هه‌موو دنیا ده‌یناسێ. هه‌موو دنیاش ده‌زانێ سه‌رۆکه‌که‌ی کێیه و چی کارگه‌لێکی کردووه. سوپاس."
دوای ئه‌و وه‌ڵامه پوخت و جوانه‌ی مامۆستا حه‌مه، دوکتۆر که‌ماڵ مه‌زهه‌ر ده‌ستی به‌رز کرده‌وه و گوتی که ده‌یهه‌وێ قسه بکا. دوکتۆر له شوێنی خۆی قسه‌ی نه‌کرد به‌ڵکوو چووه سه‌ر سه‌کۆ، له ته‌نیشتی مامۆستا حه‌مه‌دا دانیشت و گوتی: "منیش لای خۆمه‌وه سوپاسی ده‌زگای ڕۆشنبیری ده‌که‌م که ئینسانێکی زۆر شایسته‌ی بۆ باسێکی گرینگ بانگهێشت کردووه"، پاشان ده‌ستی خسته سه‌ر شان و گه‌ردنی مامۆستا حه‌مه و درێژه‌ی دا: "ئه‌ویش محه‌ممه‌دی مه‌لا که‌ریمه که من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرم خۆش ده‌وێ، هه‌میشه پێی ده‌ڵێم: کاکه حه‌مه".
له‌و کاته‌دا حاڵه‌تێکی سه‌یر سه‌راپای داگرتبووم. قین و ڕق و له هه‌مان کاتدا ڕێز و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و دوو ئینسانه مه‌زنه‌ی کورد له سه‌ر سه‌کۆ. هۆڵه‌که‌م لێ ببوو به ماڵی دوژمن و سه‌ر سه‌کۆکه به سه‌نگه‌ری کوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی و به‌رگری.
له‌وکاته‌دا که دوکتۆر که‌ماڵ قسه‌ی ده‌کرد، داده "شیرین" ڕووی وه‌رگێڕایه لای ئێمه و گوتی: هه‌ر کاتێک کاک دوکتۆر قسه‌کانی ته‌واو کرد، زۆر به توند‌ی چه‌پڵه لێ‌ده‌ن."
هه‌مان حاڵه‌تم له نیگا و قسه‌کانی داده "شیرین"دا دیت.
دوای قسه‌کانی دوکتۆر که‌ماڵ که پێنج ده‌قیقه‌یه‌کی خایاند، کۆڕ له‌نێو چه‌پڵه‌ڕێزانی دانیشتوواندا ته‌واو بوو.
له ده‌م ده‌رگا‌ی هۆڵه‌که‌دا مامۆستا حه‌مه به گه‌رمی بۆ ماڵه‌وه‌ی خوڵک کردم و وه‌ک هه‌میشه به‌و زمانه شیرینه‌ی خۆی پێی گوتم: "باوکه‌که‌ی باوکم، وه‌ره له‌گه‌ڵمان ئه‌چینه‌وه بۆ ماڵ". نه‌چووم. ئه‌وان خواحافیزییان کرد و لێیان دا ڕۆیشتن.
نیو سه‌عاتێک دواتر که له ده‌زگای ڕۆشنبیری و له ژووری "سه‌میره محه‌ممه‌د عه‌لی" له خزمه‌تی کاک دوکتۆر که‌ماڵ مه‌زهه‌ر دانیشتبووم و باس هاتبووه سه‌ر ئاواره‌یی و ماڵ به کۆڵیی کورده‌کانی ئۆردوگای "ئه‌لتاش"، "سه‌میره" هاته ژووره‌وه. کاک دوکتۆر هه‌واڵی مامۆستا حه‌مه‌ی لێ پرسی. ئه‌و گوتی: "کاک دوکتۆر، ئه‌و ته‌نانه‌ت "موکافئه"که‌شی وه‌رنه‌گرت و لێی دا ڕۆیی."
کاک دوکتۆریش بزه‌یه‌کی خۆشی هاتێ و گوتی: " به‌ڵێ، ئه‌وه کاکه حه‌مه‌یه، خۆم ئه‌یناسم."
*
لێره‌وه له‌م غه‌ریبستانی ڕۆحه‌وه، سڵاو ده‌نێرم بۆ ڕۆحی پاکی میقداد میدحه‌ت به‌درخان و عه‌بدوڕڕه‌حمان به‌گ به‌درخانی برای و گشت ڕێبوارانی سه‌ر ڕاستی ئه‌و ڕێگایه. به ئه‌ندازه‌ی گشت هه‌ناسه و دڵه‌خورپه‌کانی غه‌ریبیشم، ڕێز و خۆشه‌ویستی ده‌نێرمه خزمه‌تی مامۆستا حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم و دوکتۆر که‌ماڵ مه‌زهه‌ر و گشت ئه‌و هاوڕێ و دڵسۆزانه‌ی دڵیان بۆ زمان و وشه‌ی کوردی لێ‌ده‌دا.
که‌ریم تاقانه
16ی 4ی 2010
[1] شێعرێکی شێرکۆ بیکه‌س- له‌باره‌ی حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم- ه‌وه
" ئه‌وه‌ی که دوێنێ نووسیم، ئه‌مڕۆ نایخوێنمه‌وه و سبه‌ینێیش ئه‌مه ناخوێنمه‌وه. من ده‌نووسم هه‌تا ده‌ستم بجووڵێنم، بیرم هه‌ر خۆی بۆ خۆی ده‌جووڵێ؛ ده‌نووسم هه‌تا سه‌عاتێکی بێخه‌وی بکوژم." دوکتۆر گلاس