سینه‌ما و..
که‌ریم تاقانه
۱. سینه‌ما
له هۆتێله‌كه هاته خواره‌وه.. بێزاری‌و دڵته‌نگی زیاتر له جاران ته‌نگیان پێ‌هه‌ڵچنیبوو.. به نیازی بردنه سه‌ری كات‌و حه‌سانه‌وه، ڕووی له سینه‌ما كرد..
دیار بوو فیلمێكی خۆش‌و كۆمیدی پێشكێش ده‌كرێ.. چووه ڕیزه‌وه‌و.. پاش نه‌ختێ مانه‌وه، نۆره‌ی هات‌و بلیتی وه‌رگرت.. چووه ژوورێ و له ته‌نیشت دوو، سێ كه‌سدا گیرسایه‌وه.
فیلم لـێ‌درا. ده‌نگی هه‌را‌و پێكه‌نین ئه‌و ناوه‌ی ته‌نی.
- وای چ نه‌گبه‌تێكه..!
- هه.. هه.. هه.. هه..
- په‌كوو..! چه‌ند مه‌كربازه..
ئه‌و، بێ‌ئه‌وه‌ی ورته‌ی لێوه بێ، له فیلمه‌كه‌ی ده‌ڕوانی و جار‌و باریش له‌و خه‌ڵكه ورد ده‌بۆوه كه قاقا پێ‌ده‌كه‌نین..
ماتی‌و بێده‌نگییه‌ی، دوو، سێ كه‌سه‌كه‌ی ته‌نیشتی سه‌رسام كرد و.. به شێوه‌یه‌ك سه‌رنجی ڕاكێشان فیلمه‌كه‌یان بیـر چۆوه.. له‌گه‌ڵی كه‌وتنه قسه‌و پرسیار كردن..
به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو تێیگه‌یاندن:
- من.. خه‌ڵكی.. ولاَتێكی دیكه‌م!..
1997
۲. هـه‌وارگـه
خه‌و، خزمه‌تكاره‌كه‌ی جارانه‌و سفره‌ی دڵی به‌ربلاَوتر ڕاخستووه.. ده‌ری ماڵی، وه‌كوو جاران، گۆڕه‌پانی هه‌ڵپه‌ڕكێ‌یه‌و.. ده‌نگی زوڕنای نابڕێته‌وه..
خه‌و، ده‌سته‌مۆكراوی ده‌ستی مرۆڤه‌و.. مرۆڤیش ڕامكراوی ده‌ستی ئه‌و! ئــأی كه ئازیزی دلاَنه.. هه‌نگی شیله‌هه‌ڵمژی گولاَنه..!
خه‌و، هه‌وارگه‌یه!
**
- بۆچی ده‌ڕۆی؟
- ده‌رم ده‌كا!
- كێ؟
- هه‌وارگه!
- له‌گه‌ڵی بسازێ.
- ناتوانم.
- ئۆغرت خێـر…
مرۆڤی بێ‌هه‌وارگه، قهقنهسئاسا حه‌ز له فڕین‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌كا.. حه‌ز ده‌كا گۆی ئه‌م زه‌وییه بۆ هه‌میشه به جێ بێڵێ.. نه‌یه‌ته‌وه.
من ده‌مێكه له شه‌قه‌ی باڵم داوه‌و فڕین، پیشه‌مه. من عه‌وداڵی دوای خۆرێكم هه‌وارگه‌كان چاو لـێ‌بكا..!
1998
" ئه‌وه‌ی که دوێنێ نووسیم، ئه‌مڕۆ نایخوێنمه‌وه و سبه‌ینێیش ئه‌مه ناخوێنمه‌وه. من ده‌نووسم هه‌تا ده‌ستم بجووڵێنم، بیرم هه‌ر خۆی بۆ خۆی ده‌جووڵێ؛ ده‌نووسم هه‌تا سه‌عاتێکی بێخه‌وی بکوژم." دوکتۆر گلاس