کڕووزانه‌وه له..
کڕووزانه‌وه له به‌رده‌م خوای خۆمدا
که‌ریم تاقانه
خودایه! ده‌ستم داوێنی گه‌وره‌ییت ڕه‌حمه‌تێ!
ژیانم پی ببه‌خشه‌وه و بمگێڕه‌وه بۆ دۆخه‌که‌ی جاران.. بمکه‌وه به عاشقه زه‌ردۆڵه‌که‌ی ئه‌وسا و به دڵخوازه‌که‌ی خۆم شادم که‌وه تا ترپه‌ی دڵم بچێته‌وه سه‌ر ئیقاعه‌که‌ی ئه‌وسای خۆی، تا گۆرانیی ژیان بۆ باڵای به‌رز و سینگی پڕ له گوڵه‌مێخه‌کی بچڕم و ده‌سته‌ملانی بم.. تا به په‌ڕه‌ی دڵم چاوی سه‌وزی کلڕێژ بکه‌م و به گڕی هه‌ناسه‌م زوڵفی چین له سه‌ر چین و قه‌ترانیی شانه بکه‌م.. خودایه، بمگێڕه‌وه.
خودایه! ڕه‌حمه‌تێ.. مزگێنیم پێ بده و ئه‌و پۆله هه‌وره ڕه‌ش و که‌ڵه‌که‌بووانه بتوێنه‌وه به سه‌ر پێده‌شتی ده‌روونم‌دا و .. بمژێنه‌وه به دیداری ئازیزم.. ئاخر ئه‌م پێده‌شته ده‌مێکه شنه‌بایه‌کی پێی ئه‌وی نه‌بۆته میوان.. چ غوربه‌تێکه تێی که‌وتووم و.. چ مه‌رگه‌ساتێکه ژینم!..
بارانی ڕه‌حمه‌تێ، خودایه.. با نه‌مرم!..
بمژێنه‌وه و بمکه‌وه به شێت و شه‌یداکه‌ی جاران. با له‌م ئاخر و ئۆخره‌ی پاییزدا باڵی هه‌زار په‌پووله‌ی ئێسک‌سووکی چیرۆکم، چه‌شنی ئه‌و گوڵانه‌ی ئه‌وێ، هه‌ڵنه‌وه‌رێ.. با گه‌رووی هه‌زار بولبولی خۆشخوانی شێعرم نه‌تاسێ.. با پرچی هه‌زار کچی ته‌ڕ و تازه‌ی په‌خشانم چه‌شنی به‌فره‌که‌ی ئێره، سپی نه‌بێ. بمژێنه‌وه، خودایه...!
سوێد
پاییزی 2005
" ئه‌وه‌ی که دوێنێ نووسیم، ئه‌مڕۆ نایخوێنمه‌وه و سبه‌ینێیش ئه‌مه ناخوێنمه‌وه. من ده‌نووسم هه‌تا ده‌ستم بجووڵێنم، بیرم هه‌ر خۆی بۆ خۆی ده‌جووڵێ؛ ده‌نووسم هه‌تا سه‌عاتێکی بێخه‌وی بکوژم." دوکتۆر گلاس