کـه‌ریم تـاقـانه
روزنــه‌ای به روی شعـر و ادبیــات
من و ته‌رمه‌که‌ی ته‌نیشتم! نووسینی به زمانی ئاڵمانی: د. مه‌سعوود عه‌تایی کـه‌ریـم تـاقـانه کردوویه‌تی به کوردی دوای ئه‌وه‌ی که دوایین ڕه‌شپۆشه شینگێڕه‌کان له گۆڕه‌که‌م دوور که‌وتنه‌وه، ئاهێکی خه‌ماوی، به‌ڵام له‌سه‌رخۆم هه‌ڵکێشا و له تابووته‌که‌دا خۆم وه‌رسووڕاند. ناڵه و گریانی خه‌ڵک و وتارخوێندنه‌وه‌ی سه‌ر گڵکۆ ناڕاحه‌ت و خه‌مباریان کردبوومو هه‌ستم به ته‌وژمێکی دژوار ده‌کرد. ئێستا، خۆشحاڵ له‌وه‌ی که سه‌ره‌نجام تامی حه‌سانه‌وه‌ی ((نه‌بوونی بوون)) له گۆڕه‌پانی ژیاندا ده‌چێژم، له خه‌ڵوه‌تی خۆمدا ئارامم گرتبوو. به‌ڵام ئه‌م حه‌سانه‌وه‌یه کاتی بوو. له‌پڕ، ده‌نگێکی له‌رزۆک و جاڕسکه‌ر هه‌ودای خه‌یاڵی بڕیم. سه‌ره‌تا وام بیر کرده‌وه یه‌کێک له تازیه‌باره‌کان گه‌ڕاوه‌ته‌وه تا ئه‌وه‌ی له‌باره‌مه‌وه بیری کردبۆوه، بێ په‌رده بیڵێ و ڕزگاری ببێ. به‌ڵام ده‌نگه‌که له ژوور سه‌رمه‌وه نه‌بوو، به‌ڵکوو له ژێر خاکه‌وه بوو، ڕاستترم گوتبێ، له‌لای چه‌پمه‌وه ده‌هات! "وه‌رگێڕ ده‌بێ پاشخانێکی ڕۆشنبیریی باشی هه‌بێ" " ئێمه ده‌بێ ئه‌ده‌بی کلاسیکیی دونیا وه‌خوێنین تا بۆمان ده‌ربکه‌وێ که خۆمان تا ئێستا چیمان کردووه و چه‌نده ڕێگامان بڕیوه و چه‌نده‌ش هه‌ژار و داماو بووین. ... " درێژه‌ی ئه‌و وتووێژه قرتێنراو و ... لێره له دوا لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردستانی نوێ دا بخوێنه‌ره‌وه: گفتگو از محمود شاه_محمدي (این گفتگو در هفتهنامه "آوای کرمانشاه" و سایت بلوط چاپ شده) ساڵانێک بوو له‌پێناو دیدارێکت سه‌ری خۆم هه‌ڵگرتبوو و هه‌ر پێت نه‌ده‌گه‌یشتم.. تینووی ته‌نیا دیدارێکت بووم و ڕۆژ نه‌بوو نه‌توێمه‌وه. ناڵه و نزام گوێی خودای کاس کردبوو. له‌ئاکامدا ئه‌مشه‌و غافڵگیرت کردم و به پێی خۆت هاتیه لام. چه‌ند سه‌عاتێک، یان نازانم ڕه‌نگه چه‌ند ساتێک پێکه‌وه بووین.. چ به‌خته‌وه‌رییه‌ک بوو خودایه! به‌ڵام مخابن له‌پڕ له خه‌و هه‌ستام.. خۆزگه‌مه قه‌ت هه‌ڵنه‌ستابام. ئێستا که هه‌ستاوم، ده‌مهه‌وێ چه‌شنی "ستریندبێری" سوپاست بکه‌م که سه‌ردانت کردم و ده‌روونی ویشکت ئاوه‌دان کردمه‌وه...
په‌ری خوشکم شێت بووه.دایکم وا ده‌ڵێت. هه‌ر ئه‌ویش بوو له پێش هه‌مووماندا به‌وه‌ی زانی. ئێمه وه‌ختایه‌ک دڵنیابووین که بۆمان ده‌رکه‌وت په‌ری په‌ری جاران نه‌ماوه و بێت و نه‌بێت شتێک له گۆڕێدایه...
ڕۆمانی "جه‌للاد " به "کوردی"
ته‌رجه‌مه کرا!
که‌ریم تاقانه له سوێدییه‌وه کردوویه به کوردی فه‌رهاد شاکه‌لی پێشه‌کیی بۆ نووسیوه په‌ر لاگێر کڤیست ساڵی 1933 سه‌فه‌رێک به وڵاتانی ئورووپایی‌دا ده‌کا و به دوو چاوی خۆی ده‌بینێ چۆنا و چۆن نازیسم و فاشیسم گه‌شه‌یان کردووه. په‌ر، کاتێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه سوێد، کورته ڕۆمانی "جه‌للاد" ده‌نووسێ. ئه‌م ڕۆمانه له دوو به‌ش پێک هاتووه. له به‌شی یه‌که‌مدا، جه‌للاد وه‌ک هێزی شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی، له زه‌مه‌نێکی مێژووییی نادیاردا، له میوانخانه‌یه‌ک له په‌نای مێزیکدا کڕ و کپ لێی دانیشتووه و گوێ له‌و خه‌ڵکه ده‌گرێ که باسی هێزی شه‌ڕ و ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
له به‌شی دووه‌مدا، جه‌للاد له ڕیستۆرانێکی مۆدێڕندایه، ئۆرکێسترایه‌ک مووزیکی جاز لێ ده‌دا و خه‌ڵکێکی ئێجگار زۆر دانیشتوون. لێره‌ش جه‌للاد کڕ و کپ و بێده‌نگ لێی دانیشتووه، چاو ده‌گێڕێ و گوێ ده‌گرێ و قسه ناکا. ڕه‌شپێسته‌کان مووزیک ڕاده‌گرن و ده‌یانه‌وێ له هه‌لێکدا بحه‌سێنه‌وه و خواردن بخۆن. ئێره بڕ بڕه‌ی پشتی ڕۆمانه‌که‌یه.. لێره‌دایه که ڕه‌گه‌زپه‌رستی، به گشت جۆره‌کانیه‌وه، به‌رجه‌سته ده‌بێ و سه‌ر هه‌ڵده‌دا و جه‌للادیش له دواییدا دێته قسه.
په‌ر لاگێرکڤیست به نووسینی "جه‌للاد" زه‌نگێکی مه‌ترسیداری لێ دا..
هونه‌ری گێڕانه‌وه که له "جه‌للاد"دا براوه‌ته کار و پاشان په‌یامی نووسه‌ر، وای کردووه که "جه‌للاد" هه‌میشه به زیندوویی وه‌مێنێ و کۆن نه‌بێ. بۆیه به دڵنیایی‌یه‌وه ده‌ڵێم که ئێستا ڕه‌نگه له هه‌موو کاتێک زیاتر، "جه‌للاد" بۆ کتێبخانه‌ی کوردی پێویست بێ .. بێگومان له‌وه‌ش دڵنیام که ئه‌م ڕۆمانه شایانی ئه‌وه‌یه چه‌ندین جار بخوێنرێته‌وه. په‌ڕاو عه‌لی ئولفه‌تی ده‌رد بیستوون دووریی په‌ڕاوه منیش له دوورید چه‌وم پڕ ئاوه خه‌زان ڕزانیه گولهیل باخم ته‌نیا دڵخوهشیم باخ سه‌راوه سه‌رچاوه: گه‌رمه‌شین (کۆمه‌ڵه شێعری کوردی که‌ڵهوڕی)، چاپی دووه‌م، ل 74 عه‌شقێکی سوریالی کچەکە گوتی: - دە بیر بکەوە بزانە شوێنێک شک نابەی ئەمشەو پێکەوە بین.. کوڕەکە تفی نێو دەمی قووت دایەوە و لە حاڵێکدا لەم لاو لەو لای دەڕوانی، هەناسەیەکی هەڵکێشاو گوتی: - بەداخەوە شک نابەم... لە سەر گۆڕێکی نێو دۆڵەکە لە پەنای یەک دانیشتبوون.. کوڕە لە ژێر مانتۆ و کراسەوە دەستی بردبووە ژوورەوە و ... چه‌ند پارچه شێعرێکی لۆرکا پێچ پێچوکه ئه‌م ڕێگایه به بێ مرۆڤ. ئه‌م ڕێگایه. ئه‌م سیسرکه به بێ‌ماڵ. ئه‌م سیسرکه. ئه‌م زهنگۆڵهیهش که سه‌رخه‌و ده‌شکێنێ. ئه‌م زه‌نگۆڵه‌یه... گرێی ده‌روون که‌ریم تاقانه - ئه‌ی قوڕ به سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی دڵی پێت خۆشه. ده خێراکه... مام ڕه‌شه‌ی باوکی محه برکی کردووه و هاتوون له‌گه‌ڵیان بچیه نه‌خۆشخانه... وڕێنه که‌ریم تاقانه له ژیاندا قه‌ت نهگیرساومهتهوه و هه‌میشه له هاتن و چووندا بووم. زۆرجار گوتوومه و با لێره‌شدا بیڵێمه‌وه که ئه‌گه‌ر کتێب و دنیای سه‌ر سه‌وز و له هه‌مان کاتدا تاریکی ئه‌ده‌بیات په‌ناگه‌م نه‌بوایه، زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بوو به‌رگه‌ی ئه‌م ژیانه بگرم. من کامه‌یانم؟ ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا، له دنیای خه‌وندا بوومه په‌پووله‌یه‌ک و دڵخۆش به چاره‌نووسی خۆم له شه‌قه‌ی باڵم دا.. پاشان مات و مه‌لوول له خه‌و هه‌ستام له حاڵێکدا هه‌ر "چوانگ تزو"ه‌که‌ی جاران بووم. .. ڕۆبێرت فرۆست 1. کهللــه ڕه‌ق لێگه‌ڕێ با زریان هه‌ڵکا! با شێوه‌ی هه‌وره‌کان وه‌رگه‌ڕێن! من چاوه‌ڕێ ده‌که‌م .. هـهوهڵ قـسه‌م لـه‌گه‌ڵ ئـێـوه منداڵان نه‌سیم خـاكسـار وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: كه‌ریم تـاقـانـه ئێمه له دنیایه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگدا ده‌ژین. دنیایه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، به‌ڵام خۆشه‌ویست و له‌به‌ردڵان. له دنیایه‌كدا ده‌ژین كه ئه‌گه‌ر بیری لـێبكهینهوه و لێی ورد بینه‌وه، هه‌م دڵخۆش ده‌بین هه‌م خه‌مبار، هه‌م دڵگه‌رم ده‌بین، هه‌م دڵته‌نگ. جاری وا هه‌یه ئه‌وه‌نده به نه‌وازشتی هه‌تاو دڵخۆش و شاگه‌شكه ده‌بین، ئه‌و ڕۆژه هه‌تا ئێواره گۆرانی ده‌چڕین ... بیره‌وه‌رییه‌ک بۆ داوێنی سه‌د و دوانزه‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی که‌ریم تاقانه / سوێد هه‌ر به منداڵی له زێدی خۆ هه‌ڵکه‌نرا بووم و بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ش، وه‌ک سه‌دان و هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی دیکه، ئاواره و ماڵ به کۆڵ، په‌ڕیوه‌ی عێراق ببوو. ده‌شتێکی تاقه‌تپڕووکێن ببووه مه‌نزڵگای ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه بێئهنوایه.. ده‌شتێک که پاشان چوارچێوه‌ی بۆ دیاری کرا، ته‌لبه‌ن کرا و بوو به ئۆردوگا. ئۆردوگای "ئه‌لتاش". ستیگ داگرمه‌ن وه‌رگێڕ: عه‌زیز مه‌حموودپوور درگا بکه‌وه... پێیان ده‌کوتم درگا بکه‌وه و گوێم نه‌ده‌دایه. نه ته‌نیا ده‌یانکوت، به‌ڵکو دهشپاڕانهوه و وه‌ختایه‌ک دیتیان پاڕانه‌وه که‌ڵکی نییه، هه‌ڕه‌شه‌یان کرد و چونکو هه‌ڕه‌شه‌ش به ئاکام نه‌گه‌یشت، ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ بوون. کچی شوان ویلیا‌م سارۆیان وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: که‌ریم تاقانه
داپیره‌م، خوا سڵامه‌تی بكا، پێی وایه هه‌موو پیاوێك ده‌بێ كار بكا‌و زه‌حمه‌ت بكێشێ. بۆ نموونه پێش چه‌ند ده‌قیقه له سه‌ر سفره دیگوت: «پند» بسیار چیزها هستند، زنگ می‌زنند و از یاد می‌روند و خویندنه‌وه‌ی پاڵتۆی چه‌رم/کاسیرێر "پاڵتۆی چه‌رم"ی یه‌لمار سوێدربێرگ، به‌دڵنیایییه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا، یه‌کێکه له‌و چیرۆکه کورتانهمان که زۆرترین باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه کراوه و پێیدا هه‌ڵگوتراوه. ئه‌مه‌ش به زه‌حمه‌ت ده‌توانێ به ته‌نیا پێوه‌ندی به باس و نێوه‌ڕۆکی چیرۆکه‌که‌وه هه‌بێ. ... پاڵتۆی چه‌رم یه‌لمار سوێدربێرگ
وه‌رگێڕان له سوێدییه‌وه: که‌ریم تاقانه ئه‌و ساڵه زستانه‌که‌ی سارد بوو. خه‌ڵک له تاو سه‌رما چووبوونه یه‌ک و بچووک ببوونه‌وه، ئه‌وانه نه‌بێ که پاڵتۆی چهرمیان هه‌بوو. ڕیچارد، دادوه‌ری ناوچه، پاڵتۆیه‌کی چه‌رمی گه‌وره‌ی هه‌بوو. کچۆڵه شقارته‌فرۆشه‌که نووسه‌ری ناسراوی دانمارکی: هانس کریستییه‌ن ئاندرسن وه‌رگێڕان: كه‌ریم تاقانه شه‌وی ژانویه بوو. به‌فر به‌توندی ده‌باری. نیوه‌ی شه‌و بوو. کچێک خۆی گرمۆڵه کردبوو و هێدی، هێدی ڕێی ده‌کرد.. ئێسقانه به‌ڕێزه‌کان په‌ر لاگێرکڤیست وه‌رگێڕان له سوێدییه‌وه: که‌ریم تاقانه دوو نه‌ته‌وه شه‌ڕێکی گه‌وره‌یان به دژی یه‌کتر وه‌ڕێ خستبوو که هه‌ر دوو لایان شانازییان پێیه‌وه ده‌کرد و له به‌رانبه‌ر هه‌ست و بیر و باوه‌ڕی ئاسایی و چووکه‌ی خه‌ڵک که بێ‌بایه‌خ بوون، یاد و بیره‌وه‌ریی ئه‌و شه‌ڕه‌یان زیندوو ڕاده‌گرت. دڵۆپێک فرمێسک بۆ "ندا" که‌ریم تاقانه ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایه‌تیی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵک دژ به کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ڕێژیمه‌ی زیاتر بۆ دنیای ده‌ره‌وه ده‌رخست و وه‌ک بینیمان، سه‌رنجی هه‌موو خه‌ڵکی دنیا و گشت میدیاکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
سێبه‌ر
یه‌لمار سوێدربێرگ وه‌رگێڕانی له سوێدییه‌وه: که‌ریم تاقانه نازانم داخۆ ژیانم خۆش ده‌وێ یان ڕقم لێیه‌تی؛ به‌ڵام به هه‌موو ویست و هه‌وا و هه‌وه‌سێکمه‌وه توند خۆمم پێیه‌وه هه‌ڵواسیوه. نامه‌وێ بمرم. نا، نامه‌وێ بمرم: نه ئه‌مڕۆ و نه سبه‌ینێ، نه ئه‌مساڵ و نه ساڵی داهاتوو. دوو چیرۆک: په‌ر لاگێرکڤیست وه‌رگێڕانی له سوێدییه‌وه: که‌ریم تاقانه ۱- به‌سه‌رهات نیگار نووسه‌ر: یه‌لمار سوێدربێرگ له‌سوێدییه‌وه: که‌ریم تاقانه عه‌زیز نه‌سین وه‌رگێڕ: که‌ریم تاقانه فره كه‌سێك هه‌یه له هه‌ر قامكێكی سه‌د دانه هونه‌ر ده‌بارێ، بهلاَم له‌سه‌ر هه‌ر ده ئهنگوستهكهی من، جگه له نینۆك شتێكی دیكه نییه! شێتێك هه‌ڵات
عه‌زیز نه‌سین وه‌رگێڕ: که‌ریم تاقانه
له "ئه‌مین ئونو"وه به‌ره‌و "كاراكوی" ده‌چووم. كه گه‌یشتمه سه‌ر پرده‌كه، ده‌نگی هاوارێك به‌رز بۆوه:
درێژه‌ی بابه‌ت

کريم تاقانه مترجم و نويسنده، دي ماه سال 1353 در آبادي برخباران شهرستان سرپل زهاب به دنيا آمد . تاقانه به معناي تمام کلمه يک انسان مهاجر است چرا که از اين 36 سال زندگي سهم او از زيستن در وطن کم‌تر از يک دهه بوده است آن هم در دو مقطع جدا. او اکنون پنج سال است که در سوئد زندگي مي کند گفتگويي که مي خوانيد از طريق اينترنت انجام شده است :
درێژه‌ی بابه‌ت

په‌ری خوشکم شێت بووه / عه‌زیز مه‌حموودپوور


درێژه‌ی بابه‌ت

درێژه‌ی بابه‌ت

هه‌رکه ئه‌م هه‌واڵه‌م بیست، تا بڵێی یه‌ک و دوو خۆم پۆشته کرده‌وه و به ده‌موچاوی نه‌شۆراوه‌وه خۆم گه‌یانده ماڵی مام ڕه‌شه.
درێژه‌ی بابه‌ت

درێژه‌ی بابه‌ت
![]()
درێژه‌ی بابه‌ت

درێژه‌ی بابه‌ت

درێژه‌ی بابه‌ت
درێژه‌ی بابه‌ت

درێژه‌ی بابه‌ت
درێژه‌ی بابه‌ت

درێژه‌ی بابه‌ت

درێژه‌ی بابه‌ت


درێژه‌ی بابه‌ت

درێژه‌ی بابه‌ت
درێژه‌ی بابه‌ت

درێژه‌ی بابه‌ت

درێژه‌ی بابه‌ت

درێژه‌ی بابه‌ت
درێژه‌ی بابه‌ت

-"وه‌ی بیگرن!.. هه‌ڵهات!.."
درێژه‌ی بابه‌ت




